پێناسە
پەسەندکردنی بڕوانامەی ئەو کەسانەیە کە لە سەنتەری سپا، شوێنەکانی مەساج و تاتۆ کاردەکەن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی-بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی-بەڕێوەبەرایەتى پاراستنى تەندروستى و خۆراک-هۆبەی چاودێری تەندروستی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر / بەشی چاودێریی تەندروستی
هەولێر / گەڕەکی کوێستان / تەنیشت نەخۆشخانەی لە دایکبوون
ئیمەیڵ:- bgt.hawler@gmail.com
0662536379
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی / بەشی چاودێریی تەندروستی
سلێمانی / سەرەتای سابوونەکەران / نزیک مزگەوتی سەلیم بەگ
ئیمەیڵ:- bgt.sulaimani@gmail.com
0533200045
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی ڕاپەڕین / بەشی چاودێریی تەندروستی
ڕاپەڕین / پشت کتێبخانەی گشتی / تەنیشت بنکەی تەندروستیی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
0538643888
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک / بەشی چاودێریی تەندروستی
دهۆک / گرێ باسێ / شەقامی گشتی / بەرامبەر سەرۆکایەتیی زانکۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- bgt.duhok@gmail.com
07504579946
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان / بەشی چاودێریی تەندروستی
گەرمیان / گەڕەکی فەرمانبەران / تەنیشت ئامادەیی شەهید ئارام
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
07701912450
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە / بەشی چاودێریی تەندروستی
هەڵەبجە / گەڕەکی شارەوانی / تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە / بەرامبەر مەکۆی گۆڕان
ئیمەیڵ:- bgt.sharazwr@gmail.com
0538850440
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی کۆیە / بەشی چاودێریی تەندروستی
کۆیە / ڕێگای هەیبەت سوڵتان / بەرامبەر دادگای کۆیە
ئیمەیڵ:- bgt.koya@gmail.com
07508585901
مەرجەکان
کارتی تەندروستی.
بڕوانامەی پیشە، کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەی و باڵیۆزخانەی عێراقی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم پشتڕاستکرابێتەوە.
بۆ کرێکاری بیانی تایبەت بە مەساج:
پشتگیری کارکردن لە وڵاتی ڕەسەنی خۆی لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم پشتڕاستکرابێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
بۆ کرێکاری بیانی:
پاسپۆرت.
کارتی نشینگە.
وێنەیەکی کۆپی هەر بەڵگەنامەیەک.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستیی لە پارێزگاکان دەکات.
سەردانی بەشی پاراستنی تەندروستی دەکات، بە مەبەستی پێدانی نووسراو.
سەردانی وەزارەتی تەندروستی دەکات، بە مەبەستی پەسەندکردن.
سەردانی بەشی هاتوو دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
سەردانی بەشی چاودێری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی بڕوانامەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراو.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی هامشکردن.
سەردانی ژووری وەزیر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی بەشی چاودێری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی کردنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردن.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی هامشکردن.
سەردانی ژووری وەزیر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی بەشی هاتوو دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
سەردانی بەشی کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی مۆرکردنی بڕوانامەکە.
سەردانی ژووری چاودێریی تەندروستی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی کۆتایی لەسەر بڕوانامەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-08
بابەت
دوا دەستکاری
04-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان