داواکاری پشکنینی خۆراک و خواردنەوە و ئاو

پێناسە
داواکاری هاوڵاتییانە بۆ پشکنینی تاقیگەیی کیمیای و فیزیای و بایۆلۆژی بۆ نموونەکانی خۆراک و خواردنەوە و ئاو، بە مەبەستی دڵنیابوون لە شیاوی بەرهەمە خۆماڵییەکان یان هاوردەکراوەکان پێش بەکارهێنانیان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
نموونەی (Sample) خۆراک و خواردنەوە یان ئاو.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نووسراوی فەرمی ئاڕاستەکراو لە وەزارەتی تەندروستی.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ حەوت (٧) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
- (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار، بۆ پشکنینی کیمیای.
- (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار، بۆ پشکنینی بایۆلۆژی.
- (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار، بۆ پشکنینی فیزیای.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بە پێی سنووری جوگرافی پارێزگا سەردانی تاقیگەی خۆراک دەکات.
سەردانی بەڕێوەبەری تاقیگە دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراو.
سەردانی بەشی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسومات.
هاوڵاتی لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە سەردانیکردن، بە مەبەستی وەرگرتنی نموونە (Sample) ئاگاداردەکرێتەوە.
هاوڵاتی لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکەی ئاگاداردەکرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-03
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.