پێناسە
بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی هەر کەسێکە، کە لە ئەنجامی تاوانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن ڕژێمە داپڵۆسێنەرە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقەوە، لە کوردستان زیانی جەستەییان بەرکەوتبێت و کاریگەرییەکانی بەردەوام بێت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیڵ:- info@moma.gov.krd
ئیمەیڵ:- info@moma.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە / ناو بینای وەزارەت
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر/ گەڕەکی ئازادی/ نزیک مزگەوتی ئازادی
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزان
بارزان / شارۆچکەی بلێ
ئیمەیڵ:- shahidan.barzan@gmail.com
ئیمەیڵ:- shahidan.barzan@gmail.com
07504472271
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە
قەزای کۆیە / نزیک یانەی وەرزشی کۆیە / بەرامبەر باغی ڕەیحانە
07501202794 - 07701470132
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دهۆک
دهوک / نزاركێ / تەنیشت ڕێڤەبەریا باژێرڤانیا ڕۆژهەلات
ئیمەیڵ:- Shahidan.dh@gmail.com
ئیمەیڵ:- Shahidan.dh@gmail.com
7507680195
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئاكرێ
ئاكرێ / تەنیشت سەروكاتیا باژێرڤانیا ئاكرێ
7503954515
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی زاخۆ
زاخو / جادا ئەكادیمیا لەشكەری / بەرامبەر ئەكادیمیا لەشكەری
ئیمەیڵ:- shahidanzakho@gmail.com
ئیمەیڵ:- shahidanzakho@gmail.com
7503053368
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئامێدی
ئامیدی / تەنیشت ڕیڤەبەریا ساخلەمیا قەزا ئامێدی
Leaflet © OpenStreetMap contributors
مەرجەکان
هەر کەسێک ڕێژەی بەرکەوتەییەکەی لە (٤٠٪) و زیاتر بێت، هەروەها لە لایەن وەزارەتی تەندروستی پشتڕاست کرابێتەوە، بە بەرکەوتە تۆماردەکرێت، بەپێی ڕێنمایی دیاریکردنی مافی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢١.
بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی، کە ڕێژەی بەرکەوتەییەکەی لە (٤٠٪) تا (٦٠٪) بێت، مینحەیەکی مانگانەی بە بڕی (٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دیناری بۆ دیاری دەکرێت.
بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی، کە ڕێژەی بەرکەوتەییەکەی لە (٪٦٠) زیاتر بێت، مینحەیەکی مانگانەی بەبڕی (٤٠٠,٠٠٠) چوار سەد هەزار دیناری بۆ دیاری دەکرێت.
ئەو بەرکەوتووانەی پشتڕاست دەکرێنەوە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی، دەفتەرێکی چارەسەریان بۆ دروست دەکرێت، بە مەبەستی چارەسەرکردنیان لە نەخۆشخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
مینحەی بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی لە کاتی کۆچی دوایی بەرکەوتوو بۆ پاشەنشینەکانیان (وارسەکانیان) ناگواسترێتەوە.
مینحەی بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی بەو بەرکەوتووانە دەدرێت کە هیچ مووچە و مینحەیەکی تریان نییە، جگە لە ئیمتازە داراییەکانی میراتگرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانی و گیراوی سیاسی و سوودمەندان، بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٣) ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە دیاریکردنی مافی بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی.
کارتی زانیاری.
یەک (١) وێنەی کەسی.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) خولەک بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، بەڵام ئامادەبوون لە بەردەم لیژنەی پزیشکی و وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی کاتەکەی نادیارە.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز فۆڕمی تایبەت بە داواکاری لە ئەنجومەنی گوندەکان پەسندکردنی لە لایەن بەڕێوبەری ناحیەکە پێشکەشدەکات.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی شارەکەی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕمی داواکاری، فۆڕمەکە بە نووسراو بەرزدەکرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، دواتر بە نۆرە و ڕیزبەندی دەنێردرێت بۆ لیژنەی پزیشکی بەپێی شارەکان. دواتر خزمەتخواز لە ڕێگەی تەلەفۆن لە کات و شوێنی ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی ئاگاداردەکرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێری و دارایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەت
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMA-08
دوا دەستکاری
15-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان