کوردیالعربيةEnglish
پێناسە
بریتییە لە پەسەندکردنى ناوى دەرچووانى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، ڕاستاندنى بڕوانامەى فەرمانبەرانى دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە دەرچووى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستانن.
مەرجەکان
پەسەندکردنى بڕوانامە/ پشتگیرى:
پێویستە قوتابى/خوێندکار بڕوانامەکەى بە نمرە یان هەڵواسراو یان پشتگیرى ڕەسەنی دەرچوون بهێنێت بۆ وەزارەت، بە مەبەستى پەسەندکردنى.
نوێنەرى زانکۆ ئەو کارە ئەنجامدەدات، تەنیا لە دۆخی زۆر پێویست خاوەن مامەڵەکە ئەو کارە ئەنجامدەدات.
پێدانى ڕسوماتى پەسەندکردنى بڕوانامە / پشتگیرى لە بەڕێوەبەرایەتیى دارایى دیوانى وەزارەتمان بەپێى ڕێنمایى دارایى پەسەندکراوە لە لایەن وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
واژۆکردنى بڕوانامە / پشتگیرى لە لایەن بەڕێوەبەرى فەرمانگە یان بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت.
دواتر پەسەندکردنى لە لایەن هۆبەى ڕاستاندنى بڕوانامەى زانکۆ تایبەتەکان.
سەبارەت بەو دەرچووانەى کە فەرمانبەرن لە دامودەزگانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و داواى هەژمارکردنى بڕوانامەکانیان دەکەن، دەبێت بە نووسراوى فەرمى وێنەیەک لە بڕوانامە / پشتگیرى پەسەندکراو لە لایەن وەزارەتمانەوە هاوپێچ بکرێت و دواتر بە نووسراوى فەرمى وەڵام دەدرێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەى دەرچوون یان پشتگیرى دەرچوون.
بۆ هەژمارکردنى بڕوانامەى تایبەت بە فەرمانبەران پێویستى بە نووسراوى فەرمى فەرمانگەکەى لەگەڵ وێنەیەک لە بڕوانامە/ پشتگیری قوتابى / خوێندکار.
ماوەی پێویست
(١٠) خولەک،بۆ ڕاستاندنى بڕوانامەى ئەو فەرمانبەرانەى کە دەرچووى زانکۆو پەیمانگە باوەڕپێکراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى عێراقی فیدڕاڵن بۆ پلە بەرزکردنەوە نوسراو بەشێوەى نهێنى دەکرێت بۆ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى لەبەغدا (١٥بۆ٣٠)ڕۆژ
تێچوو
- بۆ پەسەندکردنى بروانامەى بەنمرە و هەڵواسراو (٦٠,٠٠٠) شەست هەزار دینار.
- بۆ پەسەندکردنى پشتگیرى دەرچوون (٣٠,٠٠٠) سی هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ پەسەندکردنى بڕوانامە / پشتگیرى:

سەردانی ژوورى ژمێریارى دەکات، ژمارە (٦٠) دیوانى وەزارەت.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەرى خوێندنى تایبەت دەکات، ژمارە (١١٢).
سەردانی ژوورى هۆبەى ڕاستاندنى بڕوانامەى تایبەت دەکات، ژمارە (١٢١).
بۆ نووسراوى فەرمى تایبەت بە بڕوانامەى فەرمانبەرانى دامودەزگاکانى حکومەت:
سەردانی ژوورى وەرگرتەی وەزارەت دەکات.
سەردانی ژوورى هۆبەى بڕوانامەى تایبەت دەکات، ژمارە (١٢١).
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەرى خوێندنى تایبەت دەکات، بە مەبەستى واژۆ ژمارە (١١٢).
سەردانی ژوورى دەرکردەی وەزارەت دەکات.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-04
دوا دەستکاری
18-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان