پێناسە
یەکسانکردنی بڕوانامەکان بریتیە لە هەڵسەنگاندن و هاوتاکردن لە ڕووی جۆرێتی و پسپۆری و یەکەکانی خوێندنی ئەو بڕوانامانەی کە لەدەرەوەی عێراق لە دوای خوێندنی ئامادەیی بەدەستهاتوون (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمى یەک ساڵە و دوو ساڵە، ماستەر، دکتۆرا). هەڵگرانی بڕوانامەکانی دەرەوە کە دەیانەوێت کار بە بڕوانامەکانیان بکەن یان درێژە بەخوێندن لە هەرێمی کوردستان-عێراق بدەن، پێویستە بڕوانامەکانیان هاوتا بکرێتە ئاستى بڕوانامەیەکى زانکۆ یاخود پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان/بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان
هەولێر- رێگاى کەرکوک- شەقامى هادى چاوشلى- نزیک مزگەوتى رەشاد موفتى
ئیمەیل equalization.directorate@mhe-krg.org
ئیمەیل equalization.directorate@mhe-krg.org
07714586768-07501446768
مەرجەکان
مامەڵەی پێشكەشكردنی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بە شێوەی ئۆنلاین لەڕێگەى وێبسایتی (https://equalization.digital.gov.krd) دەبێت.
پێویستە پێشکەشکار بەر لە دەستپێكردنی خوێندن، فۆرمی نێردراوانی بەشێوەی ئۆنلاین پڕکردبێتەوە و کۆدی وەرگرتبێت لەم لینکە(https://scholarship.digital.gov.krd) ) ئەمەش وەک یەکێک لە مەرجەکانى یەکسانکردنى بڕوانامەکەى هەژماردەکرێت.
بۆ سەرجەم بڕوانامەكانى خوێندنى باڵا (دیپلۆمی تەکنیکی- بەکالۆریۆس – دیپلۆمی باڵا – ماستەر- دكتۆرا) پێویستە بڕوانامەكە لە زانكۆیەكدا بە دەستهێنرابێت كە لە لیستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هەبێت، بەپێچەوانەوە یەکسانکردنى بڕوانامەى بۆ ناکرێت، جگە لەو سکۆلەرشیپانەى کە وەزارەت قبوڵیکردووە
بۆ پێشکەشکارانی عێراقی (دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان)، لیستی زانکۆ باوەرپێکراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق قبوڵدەکرێت. بۆ پێشکەشکارانی دەرەوە، چاوپۆشی لە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى وەزارەت دەکرێت، بە مەرجێک زانکۆکەى لە لیستى (یونسکۆ) ياخود وێبسايتەکانى (شانگهاى) و (تایمس) بوونى هەبێت.
بڕوانامەی پێشكەشكراو ( دیپلۆما - جداری) و ( نمرە- ترانسكرێپت) و ( دیپلۆما سەپڵیمێنت) یاخود یەکێکیان، پێویستە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی خوێندن و باڵیۆزخانەی عیراق یاخود نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە وڵاتی خوێندن پەسەند (مۆر و ئیمزا) كرابێت، بە پێچەوانەوە مامەڵەكەى رايى ناکرێت.
هەر بڕوانامەیەک کە بە زمانى ئینگلیزى یاخود عەرەبى نەبێت پێویستە لە وڵاتى خوێندن وەربگێردرێتە سەر زمانى ئینگلیزى و کۆپیە وەرگێردراوەکەش لەلایەن باڵیۆزخانەی عێراق یاخود نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە وڵاتی خوێندن پەسەند كرابێت ( مۆر و ئیمزا كرابێت).
بۆ یەکسانکردنی هەر بڕوانامەیەک پێویستە بڕوانامەی پێش خۆی لەگەڵدابێت، وێرای ئەوەی لە چۆنێتی و ڕاستی و دروستی دەکۆڵرێتەوە، بەڵام تەنها بڕوانامەی داواکراو یەكسانكردنی بۆ دەكرێت. ئەگەر چەند بڕوانامەیەك بە دووای یەكدا لە دەرەوە بەدەستهاتبوون، تەنها بڕوانامەی داواکراو یەكسانكردنی بۆ دەكرێت. بۆ یەکسانکردنی بڕوانامەی بەکالوریوس، بڕوانامەی ئامادەیی، ياخود هەر بڕوانامەیەک کە بووەتە هۆی وەرگرتنی لە بەکالۆریۆس لە دەرەوەى عيراق، پێویستە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەى حكومەتى هەرێمی کوردستان بەرابەرکردنی بۆ بكرێت.
هەر هاووڵاتیەکى بیانى کە لە وڵاتێکى جگە لە وڵاتى خۆى بڕوانامەى بەدەستهێنابێت، پێویستە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی خوێندن پەسەند(مۆر و ئیمزا) كرابێت.
خوێندنى ماستەر تەنها بەشێوازى (کۆرسات و نامە) دانپێدانراوە.
خوێندنى دکتۆرا بە هەردوو شێوازى (کۆرسات و توێژینەوە، یان تەنها توێژینەوە) رێگەپێدراوە، بە مەرجێك پێشکەشکار ماوەى مانەوەى پێویستی لە وڵاتى خوێندن هەبووبێت.
بڕوانامەى پەیمانگا (دوو ساڵ خوێندن دوای ئامادەیی) وەک دیپلۆمى تەکنیکى هەژماردەکرێت و یەکسانکردنی بۆ دەکرێت.
بڕوانامەى ڕاهێنان (نەندیگری ترەینينگ) لە بوارى پزيشكى دانپێدانراو نیە و يەكسانکردنی بۆ ناكرێت و ناچێتە چوارچێوەى بڕوانامەى ئەكاديميەوە.
پێویستە خوێندن بە زمانى فەرمی ئەو وڵاتە بێت کە تیایدا دەخوێندرێت، یاخود بە زمانى ئینگلیزى. پێشکەشکار پێويستە بڕوانامەى کۆرسى زمانى ئەو وڵاتەى هەبێت کە خوێندنەکەى پێتەواوکردووە و نامەکەی پێنوسیووە، جگە لە خوێندن لە وڵاتە عەرەبیەکان.
ئەو تێزی دکتۆرا و ماستەرنامەی بە زمانی ئینگلیزی یاخود عەرەبی نەنوسراون، پێویستە بەشێکی لەلایەن وەرگێری یاساییەوە وەربگێردرێتە سەر زمانی ئینگلیزی و لەلایەن فەرمانگەى دادنوسیەوە پەسەندكرابێت. وە ئەو بەشانەی وەردەگێردرێت پێویستە ئەمانە لە خۆی بگرێت:
(Abstract , Table of Content, Introduction, Summary of Each Part, and Conclusion)
(Abstract , Table of Content, Introduction, Summary of Each Part, and Conclusion)
بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەى یەکسانکردنی بڕوانامە بۆ کەسانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، پێویستە كارتی مانەوە و نیشتەجێبونیان لە هەرێم هەبێت و ماوەی بەسەرچونی كارتەكە لە (٣ ) مانگ كەمتر نەبێت. ئەم مەرجە ئەو فێرخوازانە ناگرێتەوە کە بەمەبەستی خوێندن لە زانکۆکانی کوردستان مامەڵە پێشکەشدەکەن.
بۆ یەکسانکردنی بڕوانامەی ماستەر، پێویستە کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە (٦٥٪) کەمتر نەبێت. بۆ خوێندنی دکتۆراش نابێت کۆنمرەی ماستەر لە (٧٠٪) کەمتر بێت. بە پێچەوانەوە دان بە بروانامەکەیان نانرێت.
ماوەی مانەوەی پێویست بۆ خوێندن لە وڵاتانی دەرەوەی عێراق، پێوستە بەم شێوەیەبێت کە رێنمایی ژمارە (5)ی ساڵی 2022 ڕێنمایی یەکسانکردنی بڕوانامەکان دیاریکردووە.
پێوستە تاقیکردنەوەو سیمینارى توانستى زانستى بەپێی ئەو مەرجانەبێت کە لە ڕێنمایی ژمارە (5)ی ساڵی 2022 ڕێنمایی یەکسانکردنی بڕوانامەکان دیاریکراوە.
تەنها ئەو بڕوانامانە بە ئەكادیمی هەژمار دەكرێن كە لە یەك پسپۆڕی بەدەستهاتوون. واتە دووا بڕوانامە لەگەڵ بڕوانامەی پێش خۆی پێویستە لە هەمان پسپۆڕی بن، بە پێچەوانەوە بە بڕوانامەی پیشەیی هەژمار دەکرێت.
خوێندن و بروانامەی بەدەستهاتوو بە شیوازی ئۆنلاین لە کوردستان قبوڵکراو نیە و یەکسانکردنی بۆ ناکرێت.
ئەو پێشکەشکارانەی کە فەرمانبەرن تەنها بەمەرجی هەبوونی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەکەیان بۆ یەکساندەکرێت، هاوکات پێویستە لاری نەبونی وەزارەتەكەیان و فەرمانی دەستلەكارهەڵگرتن و دەستبەكاربونەوەیان پێشكەشبكەن، بەپێچەوانەوە یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ ناکرێت، ماوەى نێوانى ڕێکەوتی دەرچونى فەرمانى دەستلەکارهەڵگرتن و ڕێکەوتی دەستپێکردنى خوێندن نابێت لە (٣٠) رۆژ زیاتر بووبێت.
هەر پێشكەشكارێك كە فەرمانبەر نیە، پێویستە لەکاتی پێشکەشکردنی مامەڵەى یەکسانکردنی بڕوانامە، بەڵێننامەیەک لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایی وەزارەتی خوێندنی باڵا، یاخود فەرمانگەى دادنوسى پێشکەش بکات، تیایدا بەڵێن بدات کە فەرمانبەر نەبووە/نیە لە هیچ دامەزراوەیەكی حكومەتی هەرێمى كوردستان و عێراق. وە لەسەر بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامەکەى بە ئاشکرا ئاماژە بە ژمارە و ڕێکەوتی دەرچوونى بەڵێننامەکە دەدرێت.
ئەوانەى لە دواى پۆلی (٩)ی بنەڕەتی پەیمانگای (٥) ساڵەیان خوێندووە و دەیانەوێت لە دەرەوەى هەرێم درێژە بە خوێندن بدەن، ئەوا بە هەمان ڕێنمایی وەرگرتنیان لە زانکۆکانى ناوخۆدا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی.
پاسپۆرت.
بۆ کەسی بیانی، پاسپۆرت.
کارتى نیشتەجێ بۆ دانیشتوانى ناوەڕاست و باشوری عێراق و هاوڵاتیانى بیانى.
بڕوانامەى پێشکەشکراو بۆ یەکسانکردن ( جدارى – دبلۆما ) و( ترانسکرێپت – بڕوانامەى بە نمرە) ( دیبلۆما سەپلیمێنت - ئەگەر هەبێت ) و نامەى ماستەر و تێزى دکتۆرا .
سەرجەم بڕوانامەکانى پێشوى خوى واتە ( ئەگەر بڕوانامەى ماستەر پێشکەشى یەکسانکردن کراوە ئەوا پێویستە بەکالۆریۆس و ئامادەیى دابندرێت).
ماوەی پێویست
پازدە (١٥) بۆ سی (٣٠) ڕۆژی کارکردن. تێبینى: لە کاتی نەبوونى کەموکوڕی و زوو بەدەنگەوەهاتنى هاوڵاتى بۆ چاککردنەوەى کەموکوڕیەکانى لە وادانەى خۆی دەگرێتەوە، هەر دواکەوتنێک لە لایەن هاوڵاتییەوە ڕاستەوخۆ دەبێت دواکەوتنى مامەڵەکەى.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە () ماددەی () بڕگەی()، بڕی:
- بۆ هاوڵاتی ناو هەرێم، (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- بۆ هاوڵاتی ناوەڕاست و باشوری عێراق (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- بۆ هاوڵاتییانی بیانی، (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
- بۆ تاقیکردنەوەی سمیناری توانستی زانستی:
یەکەم تاقیکردنەوە (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
دوەەم تاقیکردنەوە (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
سێیەم تاقیکردنەوە (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
- بۆ هاوڵاتی ناو هەرێم، (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- بۆ هاوڵاتی ناوەڕاست و باشوری عێراق (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- بۆ هاوڵاتییانی بیانی، (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
- بۆ تاقیکردنەوەی سمیناری توانستی زانستی:
یەکەم تاقیکردنەوە (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
دوەەم تاقیکردنەوە (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
سێیەم تاقیکردنەوە (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی ئەم وێبسایتەی خوارەوە دەکات، بە مەبەستی کردنەوەی ئەکاونتی تایبەت بەخۆی.
دواتر پڕکردنەوى فۆرمى ئۆنڵاينى یەکسانکردن بە شێوەیەکى تەواو و چاودێریکردنى ئەکاونت و فۆڵۆوئەپکردنى ئەوتێبینیانەى دەدرێن، دواتر خزمەتخواز ئاگادار دەکرێتەوە سەردانی بەرێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بکات.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی هۆبەی دواتر بەپێی پسپۆڕییەکەی.
سەردانیکردنی هۆبە بەپێی پسۆڕییەکەی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامە ڕەسەنەکان و وردبینیکردنیان. بۆ ئەوانەی بڕیاری سمیناریان بۆ دەرچووە، پێویستە نووسراوی سمینارەکەیان وەرگرن.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕسومات.
سەردانی بەشی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسومات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی دووبارە وردبینیکردن لە بڕوانامە و پەسەندکردنی.
سەردانی جێگری بەڕێوەبەری نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
سەردانیکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردن، بە مەبەستی ڕەزامەندی کۆتایی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-06
بابەت
دوا دەستکاری
23-10-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان