پێناسە
بریتییە لە گۆڕینی ناوی سەرۆک خێزان بۆ کەسێکی تری ئەندامی هەمان خێزان، لە کاتێکدا سەرۆک خێزان کۆچی دوایی (وەفاتی) کردبێت یاخود گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردبێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسولەی خۆراک

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراک / هه‌ولێر
هه‌ولێر/ ته‌یراوه‌/ شه‌قامی پزیشكان (٣٠)م / به‌رامبه‌ر گازینۆی عه‌نته‌ر
ئیمەیڵ:- Tamwen-hawler@yahoo.com
07504771985
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراک / سلێمانی
سلێمانی/ هه‌واری شار / نزیک مه‌یدانی داره‌ كۆنه‌كان
ئیمەیڵ:- b.pswlayxorak@yahoo.com
07703559922
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراک / دهۆک
دهۆک/ شه‌قامی ئامه / به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
ئیمەیڵ:- Alkadi196844@yahoo.com
07504508321
مەرجەکان
مەرجە سەرۆک خێزان کۆچی دوایی (وەفاتی) کردبێت، یاخود سەفەری دەرەوەی وڵاتی کردبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەی کۆچی دوایی (وەفاتنامە).
پسوولەی خۆراک.
ماوەی پێویست
چل و پێنج (٤٥) ڕۆژی کار.
تێچوو
بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار بۆ گۆڕینی ناو.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک دەکات.
سەردانی بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە گۆڕینی ناو.
سەردانی هۆبەی کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن.
سەردانی هۆبەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی بڕینی وەسڵی پارە.
دوبارە سەردانی هۆبەی کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی مامەڵەکە و کۆتایی هێنان بە مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-17
دوا دەستکاری
02-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان