پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری دانانی سیستەمی غاز (LPG) بۆ ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان - بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
مەرجەکان
بریکارنامە، کاتێک مامەڵەکە لە لایەن بریکارەوە ئەنجامبدرێت.
دەبێت کۆمپانیا تۆمارکراو بێت لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو).
کارتی زانیاری بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
بڕیاری دامەزراندنی کۆمپانیا.
بڕیاری کارگێڕی کۆمپانیا.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ سی (٣٠) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بەپێی بەیانی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٥ لە ڕێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٥ی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاری ژمارە (٧٧) لە ٣\٢\٢٠١٦ی ئەنجومەنی وەزیران، (٦,٠٠٠,٠٠٠) شەش ملیۆن دینار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ و (٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینار بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی مۆڵەتی کارە.
بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی (٣)، بڕگەی (١) لە ڕێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٥، (٥٠,٠٠٠$) پەنجا هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تأمینات) لە کۆمپانیا وەردەگیرێت.
بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی (٣)، بڕگەی (١) لە ڕێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٥، (٥٠,٠٠٠$) پەنجا هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تأمینات) لە کۆمپانیا وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان دەکات لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.
سەردانی هۆبەی وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەو داواکارییەی بە نووسراو لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هێناویەتی.
خزمەتخواز سەردان دەکاتەوە دوای ئەو کاتەی بۆی دیاریکراوە، بە مەبەستی دانی بەڵێننامە و ڕسومات و دانانی بارمتە (تأمینات).
سەردانی بەشی یاسایی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە لە بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا یان بریکارەکەی.
سەردانی بەشی خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسومات و دانانی بارمتە (تأمینات).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-35
بابەت
دوا دەستکاری
23-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان