کوردیالعربيةEnglish
پێناسە
هاوردەکردنی ئەو کەلوپەل و پێداویستییانەیە، کە لە ماددەی (٣)، یەک، لە ڕێنمایی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٩ ئاماژەیان پێکراوە و پێویستییان بە ڕێگەپێدانی ئەمنی هەیە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان - بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
مەرجەکان
ئەگەر خزمەتخواز کۆمپانیا بوو، پێویستە بە نووسراوی فەرمیی کۆمپانیا داوا بکرێت و هەریەک لە (مۆڵەتی نوێی کۆمپانیا و پاکانەی باجی دەرامەت لەگەڵ لیستی کەلوپەلی داواکراو) هاوپێچبکرێت. لەڕێی ئەم بەستەرەوە ().
ئەگەر فەرمانگەی میری بوو، پێویستە بە نووسراوی فەرمی داوا بکرێت لەگەڵ هاوپێچکردنی لیستی کەلوپەلی داواکراو. لە ڕێی ئەم بەستەرەوە ().
ئەگەر خزمەتخواز ڕێکخراو بوو، پێویستە بە نووسراوی فەرمی ڕێکخراو داوا بکرێت و هەریەک لە (مۆڵەتی نوێی ڕێکخراو لەگەڵ لیستی کەلوپەلی داواکراو) هاوپێچبکرێت. لە ڕێی ئەم بەستەرەوە ().
ئەگەر خزمەتخواز کەسی ئاسایی بوو، داواکاری کەسی (طلب الشخصي) پێشکەشدەکات. لە ڕێی ئەم بەستەرەوە ().
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ئەگەر خزمەتخواز کەسی ئاسایی بوو: کارتی نیشتمانی، یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی.
کارتی زانیاری.
ماوەی پێویست
دوو (٢) ڕۆژ بۆ بیست (٢٠) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ماددەی (٨) بڕگە (١) لە ڕێنمایی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٩ی وەزارەتی ناوخۆ:
بڕی (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار وەک ڕسوماتی کارگێڕی وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی ئەم بەستەرە دەکات ().
پێشکەشکردنی داواکاری بەپێی جۆری لایەنی داواکار بەشێوەی سەرهێڵ (Online).
وەڵامدانەوەی خزمەتخواز لە ڕێگەی ئیمەیڵ دەبێت، بەپێی کاتی دیاریکراو، کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-38
دوا دەستکاری
23-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان