پێناسە
پێدانی مۆڵەتی ڕه‌شکردنی جامی ئۆتۆمبێلە له‌سه‌ر داواکاری خاوه‌نی ئۆتۆمبێل، به ئه‌نجامدانی ڕێکاره یاساییه‌کان لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی تایبەتمەند، بۆ ماوەی ساڵێک.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکان
خاوه‌نی ئۆتۆمبێل یاخود هەر کەسێکی تر دەتوانێت مامەڵەکە ئەنجامبدات.
پێویسته ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل ڕه‌سه‌ن بێت.
ئۆتۆمبێله‌که هەڵگری تابلۆی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی هاتووچۆ بێت، کە مامەڵەکەی لێ ئەنجامدەدرێت.
پێویستە ئۆتۆمبێلەکە پشکنینی لاشەی ئۆتۆمبێل و پشکنینی (opvi) توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلی بەسەر نەچووبێت، بە پێچەوانەوە پێویستە سەردانی یەکێک لە بنکەکانی پشکنین بکات، بە مەبەستی تازەکردنەوەی پشکنینەکان.
پێویستە بڕی ئەو سزایانە بدرێت، کە لەسەر ئۆتۆمبێلەکەیە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ساڵیانەی ئۆتومبێلەکە.
ماوەی پێویست
دوو (٢) ڕۆژ.
تێچوو
به پێی ڕێنمایی ژماره (٨)ی ساڵی ٢٠٢٢ هه‌مواری سێیه‌می ڕێنمایی ژماره (٥)ی ساڵی ٢٠١٩ تایبه‌ت به پێدانی مۆڵه‌تی جام ڕه‌شكردن:
- بڕی (٢٠٠,٠٠٠) دوو سه‌د هه‌زار دینار ساڵانه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی، كه جامه‌كانی دواوه به‌ڕێژه‌ی (٣١٪ تا ٥٠٪) ڕه‌ش ده‌كه‌ن.
- بڕی (٣٠٠,٠٠٠) سێ سه‌د هه‌زار دینار ساڵانه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی، كه هه‌موو جامه‌كانی به‌ڕێژه‌ی (٣١٪ تا ٥٠٪) ڕه‌ش ده‌كه‌ن.
- بڕی (٤٠٠,٠٠٠) چوار سه‌د هه‌زار دینار ساڵانه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی، كه جامه‌كانی دواوه به‌ڕێژه‌ی (٥١٪ تا ٨٠٪) ڕه‌ش ده‌كه‌ن.
- بڕی (٦٠٠,٠٠٠) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار ساڵانه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی، كه جام ڕه‌شكردنی ته‌واوی جامه‌كانی ئۆتۆمبێل پێشه‌وه به‌ڕێژه‌ی (٣١٪ تا ٥٠٪) وه دواوه به‌ڕێژه‌ی (٨١٪ تا ٩٠٪) ڕه‌ش ده‌كه‌ن.
- بڕی (٨٠٠,٠٠٠) هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار ساڵانه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی، كه جامه‌كانی پێشه‌وه به ڕێژه‌ی (٥٠٪) جامه‌كانی دواوه به‌ڕێژه‌ی (٨١٪ تا ٩٠٪) ڕه‌ش ده‌كه‌ن.
- بڕی (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت به‌رامبه‌ر داواكاری بۆ پێدانی مۆڵه‌تی جام ڕه‌شكردن.
ـ بڕی (٥٠٠,٠٠٠) پێنج سه‌د هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی، كه به بێ (مۆڵه‌ت) جام ڕه‌ش ده‌كه‌ن یان پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كان جامه‌كه‌ی ڕه‌ش كردبێت وه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ (٣) ڕۆژه وه (لابردنی جام ڕه‌شه‌كه‌ی و سه‌رپێچییه‌كان) .
- بڕی (٢٠٠,٠٠٠) دوو سه‌د هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت تاوه‌كو بڕاوه (مقطوع) بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی، كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕێژه‌ی ڕه‌شی جامه‌كانیان له نێوان (٨١٪ تا ٩٠٪)ه، ئه‌وا سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی پێبژاردنی ڕێژه‌ی (٥١٪ تا ٨٠٪)ی جام ڕه‌شی.
- (٣٠,٠٠٠) سی هەزار دینار بەرامبەر پێدانی باجی جام ڕەشکردن.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عه‌ریزه‌نووس) دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری جام ڕەشکردنی ئۆتۆمبێل.
سەردانی په‌نجه‌ره‌ی کۆمپیوته‌ری سزا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێلەکە.
ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە سزای لەسەر بوو، سەردانی پەنجەرەی سزادان دەکات، بە مەبەستی پێبژاردنی بڕی ئه‌و سزایه.
له په‌نجه‌ره‌ی ڕسومات بڕی ڕسوماتی سەرەتایی جام ڕەشکردن دەدات.
سەردانی یه‌کێک له پێشانگاکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل دەکات، بە مەبەستی ڕه‌شکردنی جامی ئۆتۆمبێله‌که به پێی داواکاری خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌که.
سه‌ردانی به‌شی پشکنینی ئه‌و پارێزگایه ده‌کات، که ئۆتۆمبێله‌کە هەڵگری تابلۆیەتی، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕێژه‌ی جام ڕهشکردنهکه.
سەردانی پەنجەرەی ڕسومات دەکات، بە مەبەستی دانی بڕی ئەو ڕسوماتەی، کە لیژنەی پشکنین دیاریدەکات.
له ژووری ساڵیانه، ساڵیانه‌که وه‌رده‌گرێته‌وه له دواوه‌ی ساڵیانه‌که دەنووسرێت جام ڕهشکردنهکه بۆ ماوه‌ی یەک (١) ساڵه.
سه‌ردانی به‌شی پشکنین ده‌کاته‌وه بۆ لێدانی لەزگه یان ئاڕمی جام ڕه‌شکردن.
فۆرمی داواکاری
فۆرمی مۆڵەتی جام ڕەشکردن و نوێکردنەوەی ئۆتۆمبێل
فایل
فۆڕمی پۆچەڵکردنی ڕێپێدانی جام ڕەشکردن
(160.47 KB)
نوێکردنەوەی مۆڵەتی جام ڕەشکردن
(152.19 KB)
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-17
دوا دەستکاری
20-05-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان