دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبووی ئۆتۆمبێل، ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازییەکان و ماتۆڕسکیل

پێناسە
دووبارە دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبووە، بۆ هەموو خاوەن ساڵیانەیەکی تایبەت بە (بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاگانی هەرێم) لە کاتی ونکردنی لە لایەن خاوەنەکەیەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
پێشکەشکردنی نووسراوی داواکاری لە بەشی پۆلیسی ونبووەکان و هێنانەوەی نووسراوەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
نوێکردنه‌وه‌ی هه‌ردوو پشکنین (پشکنینی Opvi واتا هه‌ززه‌) و (پشکنینی هاتووچۆ واتا پشکنینی لاشه‌ی ئۆتۆمبێل، ئامێر یان ماتۆڕسکیل)، که‌ ساڵی جارێک ده‌کرێت.
خاوەنی ساڵیانە یاخود بریکاری خاوەنی ساڵیانە دەتوانێت ڕێکارەکان ئەنجامبدات.
مەرجە خاوەن ساڵیانە، لەو شوێنە داوکارییەکەی پێشکەشبکات، کە ساڵیانەکەی لێ ونکردووە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
کارتی زانیاری.
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە و لایەنگری دانیشتن).
وێنەی کەسی خاوەن مامەڵە.
ماوەی پێویست
دوو (٢) بۆ سێ (٣) کاتژمێر.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٧٩) ساڵی ٢٠١٦:
- ڕسوماتی ونبوونی ساڵیانه بۆ یه‌که‌م جار ‌ (٤٠,٠٠٠) چل هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی ونبوونی ساڵیانه بۆ دووه‌م جار (١٠٠,٠٠٠) سه‌د هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی ونبوونی ساڵیانه بۆ زیاتر له‌ دوو جار (١٥٠,٠٠٠) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێویسته‌ خاوه‌نی ساڵیانه‌ یان که‌سێک،که‌ بریکاری خاوه‌نی ساڵیانه‌ی هه‌بێت، سه‌ر‌دانی به‌شی پۆلیسی ونبووه‌کانی ئه‌و شوێنه‌ بکات، که‌ ساڵیانه‌که‌ی لێ ونکردووه‌، بۆ بەدەستهێنانی نووسراوی ونبوون.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عه‌ریزه‌نووس) دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی ونبوون.
سەردانی په‌نجه‌ره‌ی کۆمپیوته‌ری سزا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێل، ئامێر یان ماتۆڕسکیلەکە.
سەردانی پەنجەرەی سزادان دەکات، بە مەبەستی پێدانی بڕی ئه‌و سزایه‌ که‌وا له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل، ئامێر یان ماتۆڕسکیلەکەیە.
سەردانی ژووری ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر دەکات، بە مەبەستی وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر.
سەردانی پەنجەرەی ڕسومات دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی ونبوون.
مامه‌ڵه‌که‌ ڕادەست دەکرێت و دوای ماوه‌یه‌کی که‌م له‌ ژووری وه‌رگرتنه‌وه‌ی ساڵیانه‌، ساڵیانه‌که وه‌رده‌گریته‌وه‌.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-12
دوا دەستکاری
20-05-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان