کوردیالعربيةEnglish

گومرگکردنی کاڵا و کەلوپەلی هاوردە و هەناردە بۆ ناوەوە و دەرەوەی هەرێم

پێناسە
گومرگکردنی کاڵا و کەلوپەلی هاوردە و هەناردەیە بۆ ناوەوە و دەرەوەى هەرێم.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانى هاوڵاتى/ وەزارەتى دارایى و ئابوورى/بەرێوەبەرایەتى گشتى گومرگ/ گومرگەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
هەولێر
بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گومرگ / هەولێر / گەڕەکى منارە / نزیک منارەی چۆلی
ئیمەیل:kurdistancustoms@yahoo.com
kurdistancustoms@gmail.com
هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیى گومرگى هەولێر / (١٠٠)م / نزیک سوق مرکزى کۆن
سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتیى گومرگى سلێمانى / دەروازەى شارى سلێمانى /باغى بەختیارى /تەنیشت وەزارەتى پێشووى پێشمەرگە
دهۆک
بەڕێوەبەرایەتیى گومرگى دهۆک /دەروازەى شارى دهۆک /سەر ڕێگاى موسڵ
گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتى گومرگى گەرمیان / دەروازى گومرگى پەروێز خان (خانەقین)/ سەر سنوورى کۆمارى ئیسلامیی ئێران
ڕاپەڕین
بەڕێوەبەرایەتیى گومرگى ڕاپەڕین / قەزاى پشدەر / سەر ڕێگاى کێلێ و هەڵشۆ
زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتیى گومرگى زاخۆ / قەزاى زاخۆ /سەر ڕێگاى ئیبراهیم خەلیل
مێرگەسۆر
بەڕێوەبەرایەتیى گومرگى مێرگەسۆر /قەزارى مێرگەسۆر/ سەر ڕێگاى (گۆڕەتۆو - پیران)
گومرگى دەروازەى باشماخ
بەڕێوەبەرایەتیى گومرگى دەروازەى باشماخ /قەزاى پێنجێن /ناو دەروازەى باشماخ /سەر سنوورى کۆمارى ئیسلامیى ئێران
گومرگى دەروازەى ئیبراهیم خەلیل
بەڕێوەبەرایەتى گومرگى دەروازەى ئیبراهیم خەلیل/ناو دەروازەى ئیبراهیم خەلیل / سەر سنوورى تورکیا
گومرگى دەروازەى حاجى ئۆمەران
بەڕێوەبەرایەتیى گومرگى دەروازەى حاجى ئۆمەران/ قەزاى چۆمان /ناحیەى حاجى ئۆمەران /ناو دەروازەى حاجى ئۆمەران/سەر سنوورى ئێران
گومرگى فڕۆکەخانەى هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیى گومرگى فڕۆکەخانەى هەولێر / ناو فڕۆکەخانەى هەولێری نێودەوڵەتى
گومرگى فڕۆکەخانەی سلێمانى
بەڕێوەبەرایەتیى گومرگى فڕۆکەخانەی سلێمانى / سلێمانى / گەڕەکى ڕاپەڕین / ناو فڕۆکەخانەى سلێمانى نێودەوڵەتى
مەرجەکان
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
هەبوونى مۆڵەتى هاوردەی بازرگانی بۆ کەلوپەل و کاڵای هاوردەکردن و هەبوونی مۆڵەتی هەناردەی بازرگانی بۆ کەلوپەل و کاڵای هەناردەکردن.
پشتگیرى و ڕەزامەندیى وەزارەت و لایەنی پەیوەندیدار بە گومرگەوە بۆ هاوردەکردن یان هەناردەکردنى کاڵا، بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٦، و ڕێنماییە تایبەتەکانی تری پەیوەندیدار بە گومرگەوە.
ڕەزامەندیی لایەنی کشتوکاڵی و ڤێتەرنەری و تەندروستی و ژینگە و ئەمنی، بەپێی جۆری کاڵا.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مەنەفێستى هاتنەژوورەوە (ادخال)، کە لە لایەن وەزارەتى گواستنەوە / بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گواستنەوەی زەمینی ئامادەکراوە تێیدا بڕ و جۆرى کاڵاکە و ئەو وڵاتەى، کە لێوەی هاتووە هەروەها ناوى بازرگان و ئەو شوێنەى کاڵاکەى بۆ هاتووە دیاريکراوە.
ئەنجامى پشکنینەکانى کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ت، که‌ کاری پشکنینی کوالیتی و کشتوکاڵى و فیزیایی و کیمیایی ڤێتێرنەرى و پشکنینی بیناسازی، بەپێی ڕێنماییەکانی گومرگی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٦ ئەگەر گومرگردنی کاڵاکە پێویستی بەو پشکنینانە هەبێت بەپێی ڕێنماییە گومرگییەکان.
ماوەی پێویست
ئەگەر ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بۆ کاری گومرگی بە سیستەماتیک کرابێت بیست و پێنج (٢٥) بۆ سی (٣٠) خولەک، ئەگەر نا پێویستی بە یەک (١) بۆ دوو (٢) کاتژمێر هەیە.
تێچوو
بەپێی یاسای پێناسەی گومرگی ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١٠ (کە خشتەی پێناسەی گومرگی و ڕۆژنامەی کشتوکاڵی بەپێی سیستەمی هەماهەنگی جیهانی لەگەڵدا هاوپێچکراوە، لە خشتەکەدا بەهاى هەر کاڵایەک دیاریکراوە و بەپێی ڕێژەى سەدى، کە بۆ ناو هەرێم لە بەهای کاڵاکە (رەسمی گومرگی) بۆ ناو هەرێم یان دەرەوەی هەرێم، لەگەڵ کرێی پشکنین، کە بریتییە لە (١٧$) بۆ هەر بارهەڵگرێکی گەورە، (٩$) بەپێی ڕێنمایی گومرگی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٦ بۆ بارهەڵگری دووتەنی و وەرگرتنی باجی داهات بەپێی ئەو ڕێنماییەی، کە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان بۆ هاوردەکردن، کە بریتین لە چوار ڕێژە بەپێی بەشەکانی ناو پێناسەی گومرگی ئەوانیش (١.٨%، ٧%، ٠.٣%، ٢.٢٥%) پاڵپشت بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری ژمارە (١٢٦٣) لە ٢٦/٢/٢٠١٩ و ژمارە (١٤٩١) لە ١٠/٣/٢٠١٩ و باجی هەناردەکردن بۆ سەرجەم کاڵاکان بە ڕێژەی (٠.٠٧٥%)دیاریکراوە و کۆمەڵێک کرێی بەپێی ڕێنمایی گومرگی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٦ تر لەبابەتی:

کرێی وەرگرتنی سامپڵی خۆراک ١٣$
کرێی وەرگرتنی سامپڵی کۆنتڕۆڵی جۆری ١٣$
کرێی وەرگرتنی سامپڵی ڤێتەرنەری ١٣$
کرێی وەرگرتنی سامپڵی کشتوکاڵی ١٣$
کرێی وەرگرتنی سامپڵی سوتەمەنی هاوردە ٩$
کرێی وەرگرتنی سامپڵی بیناسازی ٧$
عمولەی بانک ٥$
بەهای فۆڕم ٣$
کرێی قەپان ٥$
پولی دارایی ٢$
تێبینی /
- ئەو شوێنانەی بانکیان لێ نییە پارەکە وەرناگیرێت عمولەی بانک وەرناگیرێت.
- کرێی پشکنینەکانی (کشتوکاڵی، تەندروستی، کۆنتڕۆڵی جۆری، تاقیگەی بیناسازی)ئەم کرێیانە لە کاتێکدا وەردەگیرێن، کە پشکنین و خزمەتگوزارییەکە ئەنجامدرابن لە لایەن فەرمانگە تایبەتمەندەکانی خۆیانەوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ دەکات.
ئەگەر خزمەتەکە بە شێوەی دەستی بێت، خزمەتخواز دەبێت سەردانی ئەم بەشانە بکات:
سەردانی بەشی وەرگرتنی ڕاگەیاندنی گومرگی دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی ڕاگەیاندنی گومرگی.
سەردانی بەشی پشکنین دەکات، بە مەبەستی پشکنینی کاڵا.
سەردانی بەشی خەمڵاندن دەکات، بە مەبەستی خەمڵاندنی کاڵاکەی پاڵپشت بە ئەنجامی پشکنینەکە.
سەردانی بەشی وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی ناوەڕۆکی هەردوو فۆڕمی پشکنین و خەمڵاندن.
سەردانی بەشی خەزنە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی پسوولە.
سەردانی بەشی وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی ناوەڕۆکی هەردوو فۆڕمی پشکنین و خەمڵاندن و پسوولە.
سەردانی بەشی خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی ڕەسمی گومرگی و وەرگرتنەوەی وێنەیەک لە مامەڵەکە.
سەردانی بەشی ئامار دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن.
ئەگەر بەڕێوەبەرایەتییەکە سیستەمی ئەلیکترۆنی هەبوو، خزمەتخواز تەنیا سەردانی بەشی وەرگرتنی مەنەفێست دەکات، کارەکانی بۆ تەواودەکرێت و مامەڵەکەی لە بانک وەردەگرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-21
دوا دەستکاری
18-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان