پێناسە
بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیا خزمەتگوزارییە نەوتییەکان، که دەیانەوێت له هەرێمی کوردستان له بواری نهوت و گاز کار بکەن.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان- ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی- تۆماری کۆمپانیا خزمهتگوزارییهکانی نهوت (AVLسیستهم – لیستی دابینكهرانی پهسندكراو)
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان / بەشی AVL-Office
هەولێر / شەقامی (٣٠) مەتری / باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران
ئیمەیڵ: avlproject@mnr.krg.org
ئیمەیڵ: avlproject@mnr.krg.org
009647515210539
مەرجەکان
پێویستە کۆمپانیا زانیارییەکانی پەیوەندی، بەرتیل و دژە گەندەلی، میزانییە، داواکارییە تەکنیکییەکان و پێکهاتەی داواکاری ناوەکی پڕبکاتەوە.
کۆمپانیاکان پێویستە بەڵگەنامەی (وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و باجی ساڵانەی کۆمپانیایان) هەبێت، بەڵام کۆمپانیای بیانی، کە تۆمار نەکرابێت پێویست ناکات ئەو بەڵگەنامەیە هەبێت تەنیا لە کاتی بەدەستهێنانی گرێبەستەکە.
هەموو کۆمپانیاکان تا سێ (٣) جار هەلیان هەیە بۆ چاککردنی فۆڕمەکەیان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامە و بەڵگەنامە و کۆپی و وێنە.
بهڵگهنامهکانی: تۆمارکردن، باجی ساڵانەی کۆمپانیاکان، ناسنامه، دژهبهرتیڵ و گهندهڵی، میزانییه، یاسای ڕهفتار و ئاکاری واژۆکرا.
بڕوانامهی ناساندنی بەڕێوەبردنی جۆری.
بڕوانامهی ناساندنی تهندروستی و سهلامهتی و ژینگه.
بڕوانامهی به کرێ گرتن و دابینکردن.
ماوەی پێویست
فۆڕمێکی بێ کەموکورتی لە ماوەی سێ (٣) هەفته وەردەگیرێت، ئەگەر کەموکورتی تێدا بێت پێویستە چاکی بکات و بەمەش زۆرتر دەخایەنێت.
تێچوو
بهشێوهی گشتی له نێوان هەزار و پێنج سەد دۆلار بۆ سێ هەزار و پێنج سەد دۆلار (١,٥٠٠-٣,٥٠٠$) ساڵانه به پشتبهستن لهسهر جۆری کۆمپانیا (خۆمالی، بیانی) و ئهو خزمهتگوزاریانهی، که پێشکهشدهکهن. کۆمپانیای خۆماڵی له نێوان هەزار و پێنج سەد دۆلار بۆ دوو هەزار و پێنج سەد دۆلار (١,٥٠٠-٢,٥٠٠$) لە بانکی (RT) پاره دەدات، کۆمپانیای بیانی له نێوان دوو هەزار دۆلار بۆ سێ هەزار و پێنج سەد دۆلار (٢,٠٠٠-٣,٥٠٠$) بە (Credit Card) پارە دەدات.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی ئەم ماڵپەڕە دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕم.
فۆڕمەکە هەڵدەسێنگدرێت لە لایەن تیمی هەڵسەنگاندن، ئەگەر پەسەندبکرێت لە لایەن ئەو تیمە دەڕوات بۆ لیژنەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان (لیژنەی AVL)، بۆ پەسندکردنی کۆتایی.
ئەگەر لیژنە فۆڕمەکە پەسەندبکات ئەوا کۆمپانیا تۆماردەکرێت.
ئەگەر فۆڕمەکە پشتگیری بۆ نەکرێت بۆ پەسەندکردن لە لایەن تیمی هەڵسەنگاندن لیستی پێداچوونەوە دەنێردرێت بۆ کۆمپانیا بۆ دووبارە پێشکەشکردنەوەی فۆڕم.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
AVL Leaflet- list of fees
فایل
AVL Leaflet- list of fees
(559.55 KB)
Registration-and-AVL-Listing-Signed
فایل
Registration-and-AVL-Listing-Signed
(575.31 KB)
2017 Annual AVL Report - For Com Only
فایل
2017 Annual AVL Report - For Com Only
(1006.92 KB)
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-15
بابەت
دوا دەستکاری
26-08-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان