کوردیالعربيةEnglish
پێناسە
بەڵگەنامەیەکی فەرمییە، کە ناسنامە و ڕەگەزنامەی هەڵگرەکەی دەسەلمێنێت و مافی گەشتکردنی پێ دەدات.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی ناوخۆ » بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەرێم » بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
نووسینگەی پاسپۆرت (١) هەولێر
هەولێر/ (٣٢)ی پاڕک/ تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
0750000000
نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە
کۆیە/ ڕێگای سەرەکی دوکان
نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران
دیانا/ شەقامی ئازادی
نووسینگەی پاسپۆرت (٢) هەولێر
پیرمام/ شەقامی سەرەکی شەقڵاوە
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی
سلێمانی/ گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیل- info@sulypassport.com
0533193814 - 0533193815
نووسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین
ڕانیە/ گەڕەکی ڕاپەڕین/ ناو باڵاخانەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین/ تەنیشت نووسینگەی کارتی نیشتمانی ڕانیە
ئیمەیڵ:- raparin.passport@gmail.com
مەرجەکان
هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵ یان زیاتر بێت، ئەگەر تەمەنی خزمەتخواز لە خوار هەژدە (١٨) ساڵ بێت، پێویستی بە ڕەزامەندی سەرپەرشتیار هەیە و پێویستە لە کاتی پێشکەشکردنی مامەڵە ئامادە بێت، ئەگەر سەرپەرشتیار لە ژیاندا نەمابێت، پێویستە سەرپەرشتیارێک ئامادە بێت، کە بەڵگەنامەی پێسپێرنامەی (حجة الوصایا) هەبێت، ئەگەر سەرپەرشتیار لە دەرەوەی وڵات بێت، پێویستی بە بڕیاری دادگای باری کەسی (الأحوال الـشخصـية) هەیە بە پێدانی بەڵگەنامەی سەرکاری کاتی (حجە قیمومة مؤقتة) بۆ دەستنیشانکردنی بەخێوکەر.
سزای قەدەغەی گەشتکردنی لەسەر نەبێت.
بۆ نوێکردنەوە: پێویستە ساڵێک کەمتر لە وادەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکەی مابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی
کارتی زانیاری.
بۆ نوێکردنەوە:‌ پاسپۆرتە کۆنەکە.
پێویستە سەرجەم بەڵگەنامەکان ڕەسەن بن.
ماوەی پێویست
نیو کاتژمێر بۆ یەک کاتژمێر.
تێچوو
بڕی نەوەد و یەک هەزار دینار (٩١,٠٠٠) لە رێگای کارتی بانکی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز لە رێگای ئەپلیکەیشنی پاسپۆرتی عێراقی (الجواز العراقي) نۆرەی دەگرێت بۆ سەردانیکردن.
خزمەتخواز بەپێی سنووری جوگرافی خۆی سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت دەکات، لەگەڵ هێنانی سەرجەم بەڵگەنامە ڕەسەنەکان (اصلي).
سەردانی هۆبەی قەدەغەی گەشت دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لەوەی خزمەتخواز قەدەغەی گەشتی لەسەر نییە.
سەردانی ژووری وەرگرتنی پەنجەمۆر و وێنە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆر و گرتنی وێنەی سەر پاسپۆرتەکە لە یەکێک لە پەنجەرەکان.
سەردانی پەنجەرەی ژمێریاری دەکات، بەمەبەستی پێدانی ڕسوماتی دیاریکراو لە ڕێگای کارتی بانکی.
سەردانی پەنجەرەی بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی وردبینی ناردنی مامەڵەکە بۆ بەغداد.
سەردانی ژووری وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، بەمەبەستی وەررگرتنەوەی پاسپۆرت و تەواوبوونی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-01
بابەت
دوا دەستکاری
07-11-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان