پێناسە
دابینکردنى زەوى پێویستە بۆ دامەزراندنى پڕۆژەى کشتوکاڵییە بەرهەمهێنەکان کە ڕووبەرەکەی لە (١٠) دە دۆنم زیاترە، وەک (پەلەوەری (هێلکە و گۆشت)، ماسی، کاوێژکاران، هەنگەلان، بناری چیاکان، خانووی پلاستیکی، کارگەی ئالیک، مەشتەل، قارچک، سەربڕخانە)
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ب. گ. زەوی و زار
کاتی کارکردن
(٩:٠٠) بەیانی بۆ (٢:٠٠) دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / هەولێر
ئیمێڵ: agri_erbil@yahoo.com
2230388 - 2226116
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / سلێمانی
ئیمێڵ: suli.agriculture@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / دهۆک
ئیمێڵ: agridohuk832007@yahoo.com
7221643 - 7221644
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / هەڵەبجە
ئیمێڵ: bk.halabja@yahoo.com
0538851209
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / گەرمیان
ئیمێڵ: bgk.garmian@gmail.com
07725238981
مەرجەکان
خزمەتخواز تەمەنى لە (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت.
مووچەخۆر نەبێت.
بەکارهێنانى زەوییەکە تەنها بۆ مەبەستى دروستکردنى پڕۆژەکە بێت.
پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراو تەواو بکات، دواى وەرگرتنى ڕەزامەندى لە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک (دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرچاوەی ئاو و بەنداوەکان، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارستان و پاوان، بەڕێوەبەرایەتی چاککردنی ڕێگاوبان).
بەڵێننامە لە دادنوس یان لە هۆبەى یاسایی فەرمانگەى کشتوکاڵى کە موچەخۆر نییە و لە کاتى دیاریکراو پڕۆژەکە تەواو دەکات.
ڕەزامەندی کۆتایی لەسەر دابینکردنى زەوییەکە بۆ ڕووبەری (١٠) دۆنم بە سەرەوە لەم ڕووبەرە کەمتر دەسەڵات دابەزێنراوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان ئەنجام دەدرێت و پێ دەدرێت و، دەچێتە ناو لیستى پڕۆژە کشتوکاڵییە بەرهەمهێنەکان.
نەخشەى زەوییەکە کە شوێنى پڕۆژەکەى لەسەر دیارى دەکرێت و ئیکۆردنێتى لەسەر دیارى دەکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکاری.
نەخشەى زەوییەکە.
کۆنوسی پشکنینى شوێنى پڕۆژەکە لە لایەن لێژنەى کشتوکاڵى پارێزگاکان.
نوسراوى بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵى پارێزگا و فەرمانگە پەیوەندارەکان.
ناسنامەى بارى کەسی داواکار و پشتگیرى ئەنجومەنى گوند.
بەڵێننامە.
ماوەی پێویست
(١٠) دە بۆ (٣٠) سی ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەشى کشتوکاڵى ناوچەکەی دەکات بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری، دواتر بۆ کشتوکاڵى پارێزگاکان.
دوای بە دەستهێنانی ڕەزامەندی سەرجەم فەرمانگەکان خزمەتخواز سەردانی دیوانى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى زەوى و زار دەکات، بە مەبەستی دیراسەتکردن.
دواى دیراسەتکردنى بەرز دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنى ڕەزامەندى وەزیر، بە مەبەستی دابینکردنى زەوییەکە و پڕۆژەکە.
دواتر لە بەشی بەرهەمهێنان نوسراوى کۆتایی بۆ دەکرێت بە واژۆى بەڕێوەبەری گشتى زەوى و زار کۆتایی دێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-06
بابەت
دوا دەستکاری
15-11-2023
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان