پێناسە
بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر بریکارکردنی (توکیل) کەسێکی نزیک لە ناکام یان پارێزەرێک لەسەر داوای پێبسپێر یان باوان یان سەرکار (وصي، ولي، قيم)ی ناکام، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی ناکام.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد/بەرێوەبەرایەتی و تێبینەرایەتییەکانی چاودێری ناکامەکان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێرىی ناکامەکان / هەولێر
هەولێر / جوودسایدى ئیسکان/ بەرامبەر باخچەى بروسک
ئیمێل:Cawderi.nakaman.hawler@gmail.com
ئیمێل:Cawderi.nakaman.hawler@gmail.com
0662648422 0662648411 0662648433
تێبینەرایەتیى چاودێریی ناکامەکان / شەقڵاوە
شەقڵاوە / سەر ڕێگاى هیران / ناو بیناى قایمقامىەتی شەقڵاوە
تێبینەرایەتیى چاودێریى ناکامەکان / کۆیە
کۆیە / نزیک نەخۆشخانەى کۆن / بەرامبەر فەرعى پەروەردەى کۆیە
تێبینەرایەتیى چاودێریى ناکامەکان / سۆران
سۆران / ئازادى / نزیک بیناى چاودێریی کۆمەڵایەتیى سۆران
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی ناکامەکان / سلێمانی
سلێمانی / سەنتەر / گەڕەکی شێخان / نزیک نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی
تێبینەرایەتیی چاودێریی ناکامەکان / کەلار
سلێمانی / کەلار / گەڕەکی شۆڕش / نزیک پەیمانگای کۆمپیوتەری کەلار
تێبینەرایەتیی چاودێریی ناکامەکان / ڕانیە
سلێمانی / ڕانیە / گەڕەکی کوێستان / ناو قایمقامیەتی ڕانیە / نزیک دادگای بەرایی ڕانیە
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریى ناکامەکان / دهۆک
دهۆک / بازار / ناو بیناى دادگاى کۆن
مەرجەکان
پێویستە مامەڵەکە تایبەت بێت بە کەسێکی ناکام.
ڕەفتارەکە سوودی بۆ ناکام هەبێت.
بوونی سەرپەرشتیاری ناکام، پێسپێر یان باوان یان سەرکار (وصي، ولي، قيم).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ئەگەر داواکار کەسی پێسپێردراو (وصی) بوو، پێویستی بە بەڵگەنامەی پێبسپێری (حجە وصایە) و کارتی نیشتمانییە.
ئەگەر داواکار سەرکار (قیم) بوو، پێویستی بە بەڵگەنامەی سەرکاری (حجة القیمومة) و کارتی نیشتمانییە.
ئەگەر داواکار باوان (ولی أمر) بوو، پێویستی بە کارتی نیشتمانی باوانیی (ولی أمر) و ناکامەکانە.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) بۆ شەست (٦٠) خولەک.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٥٠)ی باجی دادییەکانی ساڵی ٢٠٠٧، ياسای باجی دادی ژمارە (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ (قانون الرسوم العدلية):
- تەنیا یەک پوولی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار بۆ داواکارییەکە.
- تەنیا یەک پوولی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار بۆ داواکارییەکە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
داواکار سەردانى یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتی یان تێبینەرایەتییەکانی چاودێریى ناکامەکان دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر داواکارییەکەی.
سەردانى ژووری هاتوو دەکات، بە مەبەستى تۆمارکردنى داواکەى.
سەردانی ژووری ڕێگەپێدان دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی کلێشەی تایبەت بە ڕێگەپێدان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکاتەوە، بە مەبەستی واژۆکردنی لەسەر کلێشەی ڕێگەپێدان.
سەردانی ژووری ڕێگەپێدان دەکاتەوە، بۆ وەرگرتنەوەی مامەڵەکە پاش تەواوبوونی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-52
بابەت
دوا دەستکاری
26-06-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان