پێناسە
بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر ڕەفتارکردنی ماڵیی (گوازراوە، نەگوازراوە) بە موڵکی ناکام وەک (کڕین، فڕۆشتن، دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو، یان جیاکردنەوە و یەکخستنی موڵکی ناکام)، بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە بەشی ناکام.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد/ب. چاودێری ناکامەکان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی ناکامەکانى هەولێر
هەولێر / جووتسایدى ئیسکان / بەرامبەر باخچەى بروسک
ئیمەیڵ:- Cawderi.nakaman.hawler@gmail.com
ئیمەیڵ:- Cawderi.nakaman.hawler@gmail.com
0662648422 0662648411 0662648433
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی ناکامەکانی سلێمانی
سلێمانی/ گەڕەکی شێخان/ نزیک نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی
0533207151
بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى ناکامەکانى دهۆک
دهۆک / تەنیشت پارێزگا / ناو دادگاى تێهەڵچوونەوەى دهۆک
ئیمێل:Duhok.minors@yahoo.com
ئیمێل:Duhok.minors@yahoo.com
مەرجەکان
پێویستە مامەڵەکە تایبەت بێت بە کەسێکی ناکام.
ڕەفتارەکە سوودی بۆ ناکام هەبێت.
کەسە ناکامەکە دەبێت سەرپەرشتیاری هەبێت: پێسپێر، باوان یان سەرکار (وصي، ولي، قيم).
هەبوونی موڵک کە پشکی ناکامەکەی تێدا هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەی پێسپێری (حجة وصایة) یاخود دەسەڵات - بەندکردن و سەرکاردانان (حجة قیمومة).
ناسنامەی باری شارستانیی باوان (ولي أمر) و ناکام، ئەگەر داواکار باوان بوو.
قەواڵەی هەمیشەیی موڵک (سند طابو) کە بەشی ناکامی تێدابێت.
دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی، ئەگەر پشکی ناکام دیاری نەکرابوو لە قەواڵەی هەمیشەیی موڵک.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێى بڕگە (٢) لە ماددە (٥٤) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ی هەموارکراو.
بەپێى (یاسای ڕەسمی پوول ژمارە (٣)ی ساڵی ١٩٩٣ی هەموارکراو و ڕێنمایی ژمارە (٢٠٠٦١) له ٩/١٢/٢٠١٣).
ئەگەر بە زۆری قەرزەکە وەربگیرێتەوە (٪٢)ی قەرزەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردن دەبێت.
١-(٢٤,٢٥٠)بیست و چوار هەزار و دوو سەد و پەنجا دینار، ئەگەر موڵکەکە نیشتەجێ بێت بەم شێوەیە دابەشدەکرێت:
- (٣,٠٠٠) سێ هەزار دینار بەڕێوەبەر.
- (١,٥٠٠) هەزار پینج سەد دینار فەرمانبەری تایبەتمەند.
- (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار فەرمانبەری خزمەتگوزار.
- (١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دینار شارەزا.
- (٤,٠٠٠) چوار هەزار دینار ڕووپێوەر (مساح).
٢- (٤٨,٥٠٠) چل و هەشت هەزار و پێنج سەد دینار ئەگەر موڵکەکە کشتوکاڵی بێت بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:
- (٦,٠٠٠) شەش هەزار دینار بەڕێوەبەر.
- (٣,٠٠٠) سێ هەزار دینار فەرمانبەری تایبەتمەند.
- (١,٥٠٠) هەزار و پێنج سەد دینار فەرمانبەری خزمەتگوزار.
- (٣٠,٠٠٠) سى هەزار دینار شارەزا.
- (٨,٠٠٠) هەشت هەزار دینار ڕووپێوەر (مساح).

ڕێکار و هەنگاوەکان
ڕێپێدان بە فرۆشتنى موڵکی ناکام.
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێریی ناکامەکان دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری هاتوو (واردە) دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەسمی پشکنین.
سەردانی ژووری ڕێپێدان دەکات، بە مەبەستی پشکنین و دیاریکردنی پشکی ناکام لە کۆی گشتی پشکەکان.
سەردانی ژووری توێژەری کۆمەڵایەتی دەکات، بە مەبەستی دەربڕینی بیروڕای لەسەر مامەڵەکە.
سەردانی ژووری ڕێپێدان دەکات، بە مەبەستی نووسراوکردن دوای ڕەزامەندی بەڕێوەبەر.
سەردانی ژووری دۆسیە دەکات، بە مەبەستی دروستکردنی دۆسیە.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی پشکی ناکام (چەک بێت یان نەخت بێت).
سەردانی ژووری کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن لە بەرنامەی تایبەت بە پارەی ناکام.
سەردانی ژووری وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆی بەڕێوەبەر لەسەر ڕێپێدانەکە.
سەردانی فەرمانگەی داواکاری گشتی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر مامەڵەکە.
دوای ڕەزامەندیی داواکاری گشتی گەڕانەوەی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی ناکامەکان سەردانی ژووری ڕێپێدان دەکات، بە مەبەستی جیاکردنەوە و ئەرشیفکردنی پەراوەکان، تەواوبوونی مامەڵەکە.
ڕەزامەندی لەسەر (کڕین بە جیا، کڕین و فرۆشتن پێکەوە، دروستکردن یان نۆژەنکردنەوە لەسەر موڵکی ناکام.
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێریی ناکامەکان دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری هاتوو (واردە) دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەسمی پشکنین.
سەردانی ژووری ڕێپێدان دەکات، بە مەبەستی پشکنین و دیاریکردنی پشکی ناکام لە کۆی گشتی پشکەکان.
سەردانی ژووری توێژەری کۆمەڵایەتی دەکات، بە مەبەستی دەربڕینی بیروڕای لەسەر مامەڵەکە.
سەردانی ژووری ڕێپێدان دەکات، بە مەبەستی نووسراوکردن.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆی بەڕێوەبەر لە سەر ڕێپێدانەکە.
سەردانی فەرمانگەی داواکاری گشتی، بە مەبەستی ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر مامەڵەکە.
دوای ڕەزامەندیی داواکاری گشتی گەڕانەوەی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی ناکامەکان سەردانی ژووری ڕێپێدان دەکات، بە مەبەستی جیاکردنەوە و ئەرشیفکردنی پەڕاوەکان.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی خەرجکردنی پارەکەی، بەڵام ئەگەر مامەڵەکە کڕینی موڵک بوو پێویستە قەواڵەی هەمیشەیی موڵکی پێ بێت، ئەگەر مامەڵەکە دروستکردن یان نۆژەنکردنەوەی موڵک بوو پێویستە ڕەزامەندیی فەرمانگەی داواکاری گشتی بهێنێت دواتر پارەکەی بۆ خەرج دەکرێت، مامەڵەکە تەواو دەبێت.
فۆرمی داواکاری
فۆرمی کرين و فرؤشتنی موڵکی ناکام
فایل
فۆڕمی کڕین و فرۆشتنی موڵکی ناکام
(983.1 KB)
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-53
بابەت
دوا دەستکاری
06-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان