پێناسە
بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی کرێی گواستنەوەی ئاوارە گەڕاوەکانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران لە لایەن بنکەکانی پێشوازی لە سنوورەکان، هەروەها بەرزکردنەوەی هەمان ڕاپۆرت لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆوە بۆ وەزارەتی دارایی، بۆ پێدانەوەی کرێی ڕێگای ئاوەرەکان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە شێوەی مانگانە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی ناوخۆ- بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی هەرێم / هەولێر
هەولێر / (١٠٠)م / تەنیشت هۆتێل گۆڵدن نایت / بەرامبەر تێرمیناڵی نێودەوڵەتی گشتیی هەولێر
ئیمێڵ: moi_bmd@yahoo.com
نووسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی هەولێر
(١٠٠)م پشت کۆمپانیای جیهان / تەنیشت نەخۆشخانەی شیفای تایبەت / بەرامبەر مۆتێل ئاڤان پلازا و هۆتێل مای فلاوەر
ئیمێڵ: ddmarbil@gmail.com
نووسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک
شندۆخە / کۆلانا قەسرۆک
ئیمێڵ: ddm.duhok.office@gmail.com
نووسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی سلێمانی
گەڕەکی بەختیاری کۆن / لە پشت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە
ئیمێڵ:- immagrationsul@yahoo.com
نووسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی سۆران
گەڕەکی ئەیلول / تەنیشت قائیمقامیەتی سۆران
ئیمێڵ: abassamir_tatky@yahoo.com
نووسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی ڕاپەڕین
ڕانیە / ئیدارەی ڕاپەڕین
نووسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی گەرمیان
کەلار / ڕزگاری / ڕێگای کفری
ئیمێڵ: garmian.bmd@gmail.com
بنکەی پێشوازی مێرگەسور
مێرگەسۆر / بینایەی تۆڕی کۆمەڵایەتی
هۆبەی کەمپی مەخمور
(١٠٠)م پشت کۆمپانیای جیهان / تەنیشت نەخۆشخانەی شیفای تایبەت / بەرامبەر مۆتێل ئاڤان پلازا و هۆتێل مای فلاوەر
ئیمێڵ: ddmarbil@gmail.com
بنکەی پێشوازی حاجی ئۆمەران
خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران / کۆمەڵگای حاجی ئۆمەران
مەرجەکان
ناسنامه‌ى که‌سى ئاواره‌، کاتێک مامەڵەکە لە ڕێگای نوێنەرێکەوە ئەنجام بدرێت، بە مه‌رجێک که‌سى ئاواره‌ش ناوى له‌ ڕاپۆرتى کرێ دا تۆمار کرابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ کەسی ئاوارە، کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە).
بۆ نوێنەر، کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە) لەگەڵ ناسنامەی کەسی ئاوارە.
ماوەی پێویست
(١) یەک مانگ بۆ (٣) سێ مانگی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بنکەی پێشوازی لە سنوورەکان دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە کرێی گواستنەوە.
خزمەتخواز لە ڕێگای تەلەفۆنەوە ئاگادار دەکرێتەوە لە ماوەی دیاریکراو بۆ سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بڕی کرێی دیاریکراو.
سەردانیکردنی بەشی ژمێریاری، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بڕی دیاریکراو لە ڕاپۆرتی کرێی گەڕانەوە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-51
دوا دەستکاری
09-02-2022
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان