پێناسە
بۆ تۆمارکردن و کردنەوەى لقی کۆمپانیا و ڕێکخراوە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەى بتوانن لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییەکاندا چاڵاکی بازرگانی و ڕێکخراوەیی ئەنجامبدەن.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
فهرمانگهی پهیوهندییهکانی دهرهوه حكومهتی ههرێمی كوردستان
پێناسەی شوێن
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
هەولێر / شەقامى (٦٠)م / بەرامبەر پەرلەمانی کوردستان / دەرگاى سەرەکى پارکى سامى عەبدولڕەحمان
07504466602
مەرجەکان
پێویستە بارەگاى سەرەکى کۆمپانیا یاخود ڕێکخراوەکە لە وڵاتی دایک بێت و چاڵاکى بازرگانى و ڕێکخراوەی لە چوارچێوەی یاسادا ئەنجامدابێت.
ئامادەبوونی سەرۆک یان بەڕێوەبەر یان بەرپرسی یەکەمی کۆمپانیا یاخود ڕێکخراو یان کەسێک کە نوێنەرى سەرۆکی کۆمپانیا بێت و بریکارنامەى فەرمیى سەرۆکی کۆمپانیا یان ڕێکخراوەکەی هەبێت.
فۆڕمى تۆمارکردن لە لایەن وەزارەتى بازرگانی ئەو وڵاتەوە پڕ بکاتەوە.
نووسراوى لایەنى داواکار سەبارەت بە ڕێپێدان بە کەسێک بۆ نوێنەرایەتى کردنى وەکو بریکار لە دامودەزگا فەرمییەکان لە هەرێمى کوردستان.
نیشاندانى ڕاپۆرتى دارایى ساڵى پێشوو.
بەڵگەنامەى تۆمارکردنى دەزگاکە لە وڵاتەکەى خۆى و پشتڕاستکردنەوەی لە لایەن وەزارەتى دەرەوە بۆ کرابێت.
بەڵگەنامەى بە کرێگرتنى خانوو.
بەڵگەنامەیەک کە تیایدا دەزگاکە کەسێکى ڕاسپاردبێت وەک ڕاوێژکارى یاسایى یان ژمێریارى کۆمپانیاکە.
وەرگێڕانى سەرجەم بەڵگەنامەکان بۆ سەر زمانی کوردی یان ئینگلیزی یان عەرەبی.
پێشکەشکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان بە دوو (٢) کۆپی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پرۆفایلی کۆمپانیا.
گرێبەستى دامەزراندنى کۆمپانیا.
بڕوانامەی تۆمارکردن.
نووسراوی کۆبوونەوەى دەستەى کارگێڕی.
ناسنامەى بەڕێوەبەرى کۆمپانیا.
بریکارنامەى بەڕێوەبەرى کۆمپانیا بۆ ئەوەى کەسێک بکات بە بریکارى خۆی بۆ جێبەجێکردنی کارەکانى.
ڕاپۆرتی دارایی ساڵی پێشوتر.
ناسنامەى هاوپشک یان هاوبەشەکان لەگەڵ نموونەى واژۆکانیان و بریکارنامەکانیان.
بەڵگەنامەى بە کرێگرتنى خانوو.
نووسراوی لارینەبوون لە کردنەوەى لقی کۆمپانیا لە کوردستان و داننان بە هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتى یاسایی کۆمپانیای دایک بەرامبەر لقی کۆمپانیا لە کوردستان.
بەڵگەنامەى ژووری بازرگانى بە شێوەی دوورودرێژ.
دانان و دەستنیشانکردنی سەرۆکی لقی کۆمپانیا لە کوردستان و تۆمارکردنی لە دەزگا فەرمییە پەیوەندارەکان لە وڵاتی دایک.
پێدانی زانیارى و وردەکارى تەواو دەربارەى چاڵاکییە بازرگانییەکان و پڕۆژەکانى ڕابردووی کۆمپانیا.
ماوەی پێویست
پازدە (١٥) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێويستی بە ژووری کارمەندی كۆنسوڵگەری و ڕەوەندی كوردستانە.
دوای دەچێتە ژووری نوێنەری حکومەت بۆ بە دەستهێنانى ئەم خزمەتە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-05
بابەت
دوا دەستکاری
25-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان