پێناسە
چاودێری ژینگەیی: کەسێکە کە دەرچووی بواری ژینگە بێت، یان کۆرسێکی زانستی لە بواری ژینگەدا خوێندبێت، و ئەرکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییە ژینگەییەکان لە ئەستۆ دەگرێت لەناو پڕۆژە بەرهەمهێنەرەکاندا.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - ئەدرەسى هاوڵاتى
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە / هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠)م/ تەنیشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم
ئیمەیڵ:- Info@boe.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info@boe.gov.krd
07514111212
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر
هەولێر/شهقامی 100 مهتری/چوار رێیانی جیهان
ئیمەیڵ:- erbil@boe.gov.krd
ئیمەیڵ:- erbil@boe.gov.krd
07504531252
فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی
سلێمانی / قڕگە سەرووی نەخۆشخانەی شۆڕش/ نزیک مزگەوتی نزا
ئیمەیڵ:- slemani@boe.gov.krd
ئیمەیڵ:- slemani@boe.gov.krd
07700402107
فەرمانگەی ژینگەی دهۆک
دهۆک/ جادەی بارزان/ تەنیشت تاپۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- duhok@boe.gov.krd
ئیمەیڵ:- duhok@boe.gov.krd
0627628480 - 07504586781
فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان
کەلار / شەهیدان
ئیمەیڵ:- garmian@boe.gov.krd
ئیمەیڵ:- garmian@boe.gov.krd
07701953536 - 07501953536
فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین
ڕانیە/ نزیک بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش
ئیمەیڵ:- raparin@boe.gov.krd
ئیمەیڵ:- raparin@boe.gov.krd
07510428001
فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە
هەڵەبجە / دوو سایدی دەروازەی شار/خوار مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
ئیمەیل/ halabja@boe.gov.krd
ئیمەیل/ halabja@boe.gov.krd
07701581898
فهرمانگهی ژينگەی زاخۆ
زاخۆ/ جادا شعبانيك تهنيشت جهوازات
ئیمەیل/ zaxo@boe.gov.krd
ئیمەیل/ zaxo@boe.gov.krd
07504016326
فەرمانگەی ژینگەی سۆران
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. ترافیکی دەروازەی شار.
ئیمەیل/ Soran@boe.gov.krd
ئیمەیل/ Soran@boe.gov.krd
07504698337
مەرجەکان
پێویستە داواکار دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.
هەڵگری یەکێک لە بڕوانامەکانی (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) بێت تایبەت بە دەرچووانی ژینگە. لە کاتی نەبوونی ئەو بڕوانامانەدا لە بواری ژینگەدا، ئەوا فەرمانگەی ژینگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەگوێرەی جۆری پڕۆژەکە بڕیار دەدەن لەسەر دانانی دەرچووی ئەو بەشانەی کە لە کۆلێژەکاندا کۆرسی (تەواو) و وانەی تایبەت بە ژینگەیان تێدا دەخوێندرێت، جگە لە پسپۆڕییە کشتوکاڵییەکان.
چاودێری ژینگەیی نابێت لە کەرتی گشتیی (میری)دا بە شێوەی هەمیشەیی یان بە شێوەی گرێبەست دامەزرابێت، وە نابێت لە کاتی دەوامی ئاساییدا لە هیچ شوێنێکی دیکەی کەرتی تایبەتدا گرێبەستی هەبێت و کار بکات.
دەبێت چاودێری ژینگەیی دانیشتووی سنووری جوگرافیی فەرمانگەی ژینگەی سنوورەکە بێت؛ تەنیا لە ئەگەری نەبوونی کەسی پسپۆڕ لە سنووری فەرمانگەکەدا، دەتوانرێت سوود لە کەسانی پسپۆڕی ناوچەکانی دیکەی هەرێم وەربگیرێت بۆ پڕۆژەکان بە ڕەزامەندیی هەردوو فەرمانگەی پێوەندیدار، واتە: «ئەو سنوورەی پڕۆژەکەی لێیە و ئەو سنوورەشی کە کەسی پسپۆڕی لێوە دێت».
وەرگرتنی بەڵێننامە لە چاودێری ژینگەیی بۆ ڕاستودروستیی زانیارییەکانی و پابەندبوونی بە ناوەڕۆکی ئەم ڕێنماییە و گرێبەستەکەی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگەی سنوورەکەدا.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری کەسێتی یان کارتی نیشتمانی.
کارتی زانیاری یان پشتگیریی شوێنی نیشتەجێبوون.
وێنهیهک لهبڕوانامه یان پشتگیرنامهی ڕاستێندراو.
سی ڤی (CV) .
ماوەی پێویست
هەر کاتێک ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەکە درا، چاودێری ژینگەیی بۆ پڕۆژەکە دابین دەکرێت.
تێچوو
ئەم خزمەتگوزارییە بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز لە ڕێگایی فۆڕمی ئۆنلاین داواکاری پێشکەش دەکات
سەردانی یەکێک لە فەرمانگەکانی دەستەی ژینگە دەکات و داواکاری بۆ بوون بە چاودێر پێشکەشی بەڕێوەبەری فەرمانگەکە دەکات.
خولی راهێنان دەبینێت.
لە کاتی مۆڵەتدان بە پڕۆژەکان و بەرهەمهێنانیاندا، بەپێی ڕێزبەندیی ساڵی دەرچوون و ڕێنماییەکان، ئەم خزمەتە پێشکەش دەکرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
BOE-18
بابەت
دوا دەستکاری
19-05-2026