پێناسە
هەر هاوڵاتییەکی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی پاسی هەیە، بەپێی قەبارە و ژمارەی سەرنشینی پاسەکە چەند جۆرێکی هەیە (D1– D1E– D- DE).
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکان
هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
تەمەنی (٢٠) بیست ساڵی تەواو کردبێت.
دەرچوون لە پشکنینە پزیشکییەکان کە بۆ پێدانی هەموو جۆرەکانی مۆڵەتی شوفێری دیاری کراوە.
هەرکەسێک کە داوای مۆڵەتی شوفێری دەکات، دەبێت لە شوێنی جوگرافی نیشتەجێبوونی خۆی، لەو بەڕێوەبەرایەتییە داوا بکات کە لەو سنوورەیە.
خولەکانی تیۆری و پراکتیکی بینیبێت لە یەکێک لە ناوەند یان نوسینگەكانی فێرکردنی شوفێری، کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی پێدراوە.
دەرچوون لە تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
داواکارییەک پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات.
نابێت حوکمێکی دادگایی دەرچوبێت لە دژی بە قەدەغەکردنی لە لێخورینی سوارۆکان.
هاووڵاتیانی سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كە دانيشتووى هەرێمی كوردستانن، بەپێی پشتگیری موختار و قائیمقامیەت مۆڵەتی شوفێریان پێ دەدرێت.
ئاوارەكانى دانيشتووى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان دەتوانن داوای مۆڵەتی شوفێری بكەن بە مەرجێك پەسەندێك لە بەرێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و بەرێوەبردنی قەیرانەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆی تایبەمەند پێشكەش بكەن كە بیسەلمێنێت ئاوارەیە و لە یەكێك لە كەمپەكان یان دەرەوەی كەمپەكان نیشتەجێیە.
مۆڵەتی شوفێری لەجۆری D1:
- ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی شوفێری پاس بکات، کە ژمارەی سەرنشین و شوفێرەکەی لە (١٦) شازدە کەس زیاتر نەبێت، و درێژی پاسەکە لە (٨) هەشت مەتر زیاتر نەبێت، و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت کە کێشی بە بارەوە لە (٧٥٠) کیلۆگرام زیاتر نەبێت
- پێشتر مۆڵەتی جۆری B بەدەست هێنابێت و ساڵێکی بەسەردا تێپەربووبێت.

مۆڵەتی شوفێری لەجۆری D1E:
- ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی شوفێری پاس بکات، کە ژمارەی سەرنشین و شوفێرەکەی لە (١٦) شازدە کەس زیاتر بێت، و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت کە کێشی بە بارەوە لە (٧٥٠) کیلۆگرام زیاتر بێت
- پێشتر مۆڵەتی جۆری D1 بەدەست هێنابێت.
- هەڵگری ئەم جۆرە مۆڵەتە دەتوانێت ئۆتۆمبێلی جۆری (BE) لێبخوڕێت.

مۆڵەتی شوفێری لەجۆری D:
- ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی شوفێری پاس بکات، و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت کە کێشی بە بارەوە لە (٧٥٠) کیلۆگرام زیاتر نەبێت
- پێشتر مۆڵەتی جۆری B بەدەست هێنابێت و ساڵێکی بەسەردا تێپەربووبێت.
- ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی شوفێری پاس بکات، و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت کە کێشی بە بارەوە لە (٧٥٠) کیلۆگرام زیاتر نەبێت
- پێشتر مۆڵەتی جۆری B بەدەست هێنابێت و ساڵێکی بەسەردا تێپەربووبێت.
مۆڵەتی شوفێری لەجۆری DE
- ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی شوفێری پاس بکات، و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت کە کێشی بە بارەوە لە (٧٥٠) کیلۆگرام زیاتر بێت
- هەڵگری ئەم جۆرە مۆڵەتە دەتوانێت ئۆتۆمبێلی جۆری (BE) لێبخوڕێت
- ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی شوفێری پاس بکات، و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت کە کێشی بە بارەوە لە (٧٥٠) کیلۆگرام زیاتر بێت
- هەڵگری ئەم جۆرە مۆڵەتە دەتوانێت ئۆتۆمبێلی جۆری (BE) لێبخوڕێت
مۆڵەتی شوفێری بە گشت جۆرەكانیەوە بۆ ماوەی (٥) ساڵ كارى پێ دەكرێت و نوێ دەكرێتەوە بە مەرجی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكيیەكانی دیاریكراو بۆ پێدانی مۆڵەتی شوفێری.
هەڵگری مۆڵەتی شوفێری مافی هەیە پێش (٦) مانگ لە رێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەى داوكاری نوێ کردنەوە پێشکەش بکات.
لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دەرەکی، هەر زەرەر و زیانێک بەر ئۆتۆمبێلی تاقیکردنەوە بکەوێت لە دوای ئەنجامدانی هێڵکاری بۆ ڕووداوەکە ئەکەوێتە ئەستۆی لایەنی کەم تەرخەم.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی.
کارتی زانیاری.
(٢) دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ قەبارەی (٣×٤)سم.
فۆرمی داواکاری پێدانی مۆڵەت.
ئەگەر مۆڵەتی پۆلی (D1) داوا بکرێت دەبێت مۆڵەتی ڕەسەنی (B) بێنێت، بۆ جۆری (D1E) مۆڵەتی ڕەسەنی (D1) بێنێت، بۆ جۆری (D) مۆڵەتی ڕەسەنی (B) بێنێت.
ماوەی پێویست
(٢٠) بیست ڕۆژ بۆ (٣٠) سی ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠٢٤ ڕێنمایی میکانیزمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر هەر داواکارییەکی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدانی فۆرمی مۆڵەتی شوفێری بۆ هەموو جۆرەکانی و هەر جۆرە مامەڵەیەکی تر.
- بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدان و نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (٦٠,٠٠٠) شەست هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە دەرکردنی کارتی مۆڵەتی شوفێری لە کاتی تێکچوون یان وونبوون.
- بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت زیاتر لە ڕسوماتی نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری. بەرامبەر بە پێدانی مۆڵەتی شوفێری نوێ پێش تەواوبوونی وادەی بەسەرچوونی (واتا پێش ٦ مانگ).
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە هەر مانگێک دواکەوتن لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری، پاش (٣٠) ڕۆژ لە ڕێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی، ئەگەر شوفێر لە ناو عێراق بێت، تا (9٠) ڕۆژ، ئەگەر شوفێر لە دەرەوەی عێراق بێت.
- تاقیکردنەوەی تیۆری بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
- تاقیکردنەوەی پراکتیکی ناو گۆڕەپان بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
- تاقیکردنەوەی پراکتیکی دەرەکی لە سەر شەقام بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەشی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەکات لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی ژووری وەرگرتنی فۆڕم دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی زانیاری کەسی.
سەردانی لیژنەی پزیشکی دەکات، بە مەبەستی پشکنین پزیشکی لە هەمان باڵەخانە .
سەردانی نوسینگەکانی فێرکردنی شوفێری مۆڵەت پێدراو بۆ خۆ تۆمارکردن و بەشداریکردنی لە خولی تێۆری و کرداری بە سەرکەوتوویی.
گەڕانەوە بۆ بەشی مۆڵەتی شوفێری بۆ تۆمارکردنی نۆرە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کرداری سەر شەقام.
لە دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکان بە سەرکەووتیی سەردانی وێسگەکانی ( تۆماری زانیاری، ووردبین، پشکنینی ئەنجامی پزیشکی، پشکنینی ئەنجامی تیۆری و پراکتیکی، ژمێریاری، چاوەروانی چاپی مۆڵەت).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-71
بابەت
دوا دەستکاری
09-03-2026