پێدانی ڕەزامەندی بەشی تیشکی ئەتۆمی لە نەخۆشخانەکان

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردن بۆ بەشی پزیشکی ئەتۆمی کە ماددەی تیشکی تێدا بەکاردێت (التکنیشیوم یان FDG) بۆ دەست نیشانکردنی چارەسەری شێرپەنجە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - ئەدرەسى هاوڵاتى

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە / هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠)م/ تەنیشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم
ئیمەیڵ:- Info@boe.gov.krd
07514111212
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر
هەولێر/شه‌قامی 100 مه‌تری/چوار رێیانی جیهان
ئیمەیڵ:- Erbil.enviro@gmail.com
0662577002
فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی
سلێمانی / قڕگە سەرووی نەخۆشخانەی شۆڕش/ نزیک مزگەوتی نزا
ئیمەیڵ:- f.zhingaslemani@gmail.com
0533351481
فەرمانگەی ژینگەی دهۆک
دهۆک/ جادەی بارزان/ تەنیشت تاپۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- Zhingaha.duhok@yahoo.com
0627628480
فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان
کەلار / شەهیدان
ئیمەیڵ:- garmiyanenvironment@gmail.com
07480206052
فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین
ڕانیە/ نزیک بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش
ئیمەیڵ:- zhingaraparin@gmail.com
07701563360
فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە
هەڵەبجە / دوو سایدی دەروازەی شار/خوار مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
ئیمەیل/ halabja.envcontact@yahoo.com
07511741949
فه‌رمانگه‌ی ژينگەی زاخۆ
زاخۆ/ جادا شعبانيك ته‌نيشت جه‌وازات
ئیمەیل/ environmentzakho@yahoo.com
07504016326
مەرجەکان
پێوستە نەخۆشخانە بە نوسراوی فەرمی داوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کردنەوەی بەشی تیشک نەخۆشخانەکەیان بکەن.
ئامادەکردنی هێڵکاری کە تیایدا خاسیەتەکانی ئەم ژوورەو تاقیگەی گەرمی تییادا ڕوونکراوەتەوە.
ئامادەکردنی شێوازی کاری چاککردن و کۆگاکردنی ماددەی تیشکدەری بەکارهاتوو بۆ دەستنیشانکردن.
ئامادەکردنی فۆڕمی ئامێرەکان و پاشکۆکانی .
ئەم خزمەتە دەکرێت لە ڕێگای بریکاری یاساییەوە داوابکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەیەکی فەرمی داواکار.
بریکارنامە ئەگەر داواکارییەکە لە ڕێگەی بریکارەوە بوو.
هاوپێچکردنی فۆڕمی ناوی وێنەگری تیشک لە بەشی تیشک لەگەڵ بڕوانامەی خوێندن.
ماوەی پێویست
حەوت (٧) ڕۆژ بۆ شازدە (١٦) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی نووسراو.
سەردانی ژووری پشکنین، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئامادەکردنی ژووری تیشک.
دوای ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕەزامەندی لەسەر ژوورەکە (بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو ژوورە بە پێی ڕێنماییەکان دروستکراوە ئەگەر بە پێی ڕێنماییەکان دروستنەکرابوو فۆرمی خاسیەتەکانی بەشی تیشکى نەخۆشخانەکانیان پێدەدرێت بۆ چاککردنی لە ماوەیەکی دیاریکراو دواتر ڕەزامەندی پێدەدرێت.
سەردانی ژووری دەرکردە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دەرکردە بۆ نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
BOE-14
دوا دەستکاری
30-10-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان