پێناسە
دەرهێنان یاخود دیاریکردنى کۆنمرەى ئەو بڕوانامانەى دەرەوەى وڵات کە بڕیارى یەکسانکردنیان بۆ دەرکراوەو گواستنەوەی (تەحویل) بۆ سیستمى رێژەى سەدى عیراقى.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان/بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان
هەولێر- رێگاى کەرکوک- شەقامى هادى چاوشلى- نزیک مزگەوتى رەشاد موفتى
ئیمەیل equalization.directorate@mhe-krg.org
ئیمەیل equalization.directorate@mhe-krg.org
07714586768-07501446768
مەرجەکان
پێشتر بریارى یەکسانکردنى بڕوانامەى بۆ دەرکرابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کۆپییەک لە بڕیارى یەکسانکردنی بڕوانامە.
کۆپی بڕوانامەى جدارى (Diploma).
کۆپى بڕوانامەى بە نمرە (Transcript).
فۆڕمى داواکردن وێنەی ڕەسەن.
ماوەی پێویست
سێ (٣) ڕۆژ بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان دەکات، بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکارى.
سەردانی ژووری بەرێوەبەری یەکسانکردنی بڕوانامەکان، بەمەبەستی هامش لەسەر داواکارییەکە و دیاریکردنی هۆبەی دواتر بەپێی پسپۆڕییەکەی.
سەردانیکردنی هۆبە بەپێی پسۆڕییەکەی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان و وردبینیکردنیان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی دووبارە وردبینیکردن لە بڕوانامە و پەسەندکردنی.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-07
بابەت
دوا دەستکاری
24-10-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان