پێناسە
بریتییە لە خەرجکردنی شایستە دارایی ئەو دەرچووانەی بەرنامەی تواناسازی کە دوای تەواوکردنی خوێندنەکەیان بە سەرکەوتووی لە پاکتاوی داراییدا حکومەت قەرزاریان بووەتەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەى نێردراوان وپەیوەندییە رۆشنبیرییەکان / بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (١:٤٥)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیل/ hcdp.committee@mhe-krg.org
07503179196
مەرجەکان
کاندید دەبێت پرۆسەکانی پاکتاوی دارایی ئەنجامدابێت و حکومەت قەرزاری کاندید ببێتەوە.
پێوستە کاندیدی سەرکەوتوو پێنج (٥) ساڵ خزمەتی کردبێت لە شوێن کارەکەی.
پێوستە کاندید خۆی ئامادەبێت، ئەگەر خۆی لەدەرەوەی وڵات بوو پێوستە بریکارێکی یاسایی کارەکانی ڕایی بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پاسپۆرتی ڕەسەن و کۆپی ڕەنگاو و ڕەنگ.
ئەگەر مامەڵەکە لەلایەن بریکارەوە ئەنجام بدرێت:
کارتی نیشتمانی کەسی بریکار و بریکارنامە.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ بۆ شەش(٦) مانگ.
تێچوو
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
کاندیدی سەرکەوتوو یاخود بریکارەکەی سەردانی بەڕێوبەرایەتی تواناسازی دەکات لەناو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
سەردانی هۆبەی ژمێریاری بۆ مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-22
دوا دەستکاری
17-09-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان