کوردیالعربيةEnglish

ڕاستاندنی (صحة الصدور) بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگا حكومییه‌كان بۆ خاوەن بڕوانامەی دكتۆرا و ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا و به‌كالۆریۆس و دبلۆم

پێناسە
ڕاستاندنی (صحة الصدور) بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگا حكومییه‌كان بۆ خاوەن بڕوانامەی دكتۆرا و ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا و به‌كالۆریۆس و دبلۆم، کە لەلایەن دەزگا و فەرمانگەیەکی حکومی یان کەرتی تایبەت داوا بکرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاست و دروستی بڕوانامەی فەرمانبەرەکانیان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانگەی خوێندن و پلان دانان و بەدواداچوون/ بەڕێوەبەرایەتی خوێندنو بڕوانامەکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى خوێندن و بڕوانامەکان / هەولێر
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیل:- certificates.office@mhe-krg.org
07502125483
مەرجەکان
هەر دەزگا و فەرمانگەیەکی حکومی یان کەرتی تایبەت داوای ڕاستاندنی بڕوانامەی فەرمانبەرەکانی بکات، پێوستە داواکارییەکەی بە نووسراوی فەرمیی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نووسراوى فەرمیی ڕاستاندن لەو فەرمانگەیەی خاوەن بڕوانامە کاری لێ دەکات ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون/ بەڕێوەبەرایەتى بڕوانامەکان بکرێت
وێنەیەک لە بڕوانامەی دەرچوون هاوپێچ بکرێت.
ماوەی پێویست
بۆ ڕاستاندنی بڕوانامەى فەرمانبەران نووسراوی نهێنی دەکرێت بۆ تۆماری گشتیی زانکۆ، بۆیە پێویستى بە (7 - 14) ڕۆژ دەبێت. جێی سەرنجە، زیاد و کەمی ئەم ماوەیە لەسەر زوو وەڵامدانەوەی تۆماری گشتیی زانکۆ دەوەستێت.
تێچوو
بێ بەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
نووسراوی ڕاستاندنی بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگا حكومییه‌كان بە نهێنی لە ڕیگای پۆستەبەری فەرمانگە و دەزگا حکومییەکان یان کەرتی تایبەت دەگاتە ژووری هاتوو لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
سەرجەم ڕێکارەکانی ڕاستاندن بەشێوەی نووسراوی نهێنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى بڕوانامەکان ئەنجام دەدرێت، وەڵامی نووسراو دەگەڕێتەوە بەشی هاتوو و دەرچووی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە ڕێگای پۆستەبەر وەڵامی نووسراو ڕاستاندنەکە دەگەرێتەوە بۆ ئەو فەرمانگە و دەزگا حکومی یان تایبەتەی داواکارییەکەی لێوە هاتووە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-18
دوا دەستکاری
02-09-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان