پێناسە
نوێکردنەوەی سەرجەم ئەو مۆڵەتە پیشەییە هونەرییەکانە بە مەبەستی درێژەدان بە پیشەکانیان وەک پیشەکانی (چاپخانە، کتێبخانە، سی دی، وێنەگری، ستۆدیۆ دەنگی، کۆمپیوتەر، فۆتۆکۆپی، ڕێکلام، خۆشنووسی).
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەولێر
ڕێگای كه‌ركوک / به‌رامبه‌ر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسیی هه‌ولێر
ئیمەیڵ:- erbilcalture@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ ڕاپەڕین
ئیدارەى ڕاپەڕین / ڕانیە / تەنیشت هۆڵى داخراوى وەرزشى
ئیمەیڵ:- Roshnbiryraparin2019@gmail.com
07501326161 - 07501017273
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ سلێمانی
گەڕەکی هەندرێن/ پشت شارەوانیی سلێمانی / تەنیشت هۆڵی ڕۆشنبیری
ئیمەیڵ:- roshnberesul@ gmail.com
0533301653 - 07702136699
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- roshnberyhalabja@yahoo.com
0538851853
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ گەرمیان
قەزای كەلار / ناوەندی ئیدارەی گەرمیان
ئیمەیڵ:- www.roshnbery.garmyan . yahoo.com
07702217313 - 07719633011
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ دهۆک
تاخێ ئێیت کەرتێ ٨٦
ئیمەیڵ:- Molatn74@gmail.com
07502123530
مەرجەکان
پێویستە مۆڵەتەکەی بەسەرچووبێت.
شوێنکاری پیشەکەی مابێت.
پێویستە خاوەنی پیشە خۆی یان لە ڕێگەی بریکاری یاساییەوە داواکاری نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی پێشکەشبکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وینەی ڕەسەن (اصلی) بڕوانامەی مۆڵەتە بەسەرچووەکە.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێى فەرمانى ژمارە (٤/١/١٨٤٠) لە ڕێککەوتى ١٤/٤/٢٠١٦ وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان / بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى دیوان / بەڕێوەبەرایەتى یاسا:
- چاپخانەی پلە یەک (٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
- چاپخانەی پلە دوو (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- کۆمپانیا هونەرییەکان (٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
- چاپی سکرین (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- سینەماکان (٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار.
- مەڵبەندی کۆمپیوتەر (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- تاقیگەکان (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- تیپە مۆسیقییەکان (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
- ئیعلاناتی ضوئی (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
-تۆمارگای ڤیدیۆ (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- نووسینگەی ئاسایی ڤیدیۆ (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندن (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- تۆماری دەنگ (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- نەخشەساز و دیکۆر (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- مۆرهەڵکەندن (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- خۆشنووس پلە یەک (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- خۆشنووس پلە دوو (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
- فۆتۆکۆپی عادی (٣٧,٥٠٠) سی و حەوت هەزار و پێنج سەد دینار.
- فۆتۆکۆپی ملەوەن (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- ستۆدیۆی وێنەگرتن (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- کتێبخانەکان (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
- پەڕاوگە پلە یەک (٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
- پەڕوگە پلە دوو (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- کەپسی ناسنامە (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
- وێنەگرتنی ڤیدیۆ (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- وێنەگرتنی فۆتۆگراف (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
- بەردەست و شاگردی تاقیگەکان (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
- سەنتەری تۆمارکردنی سی دی (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- دەستفرۆشی سی دی و کتێب (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
- زەنگۆگراف (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
- نووسینگەکانی مۆبایل (١٢٥,٠٠٠) سەد و بیست و پێنج هەزار دینار.
- نووسینگەی ڕێکخستنی ئاهەنگەکان (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- نووسینگەکانی فێرکردنی کۆمپیوتەر و ئەنتەرنێت (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- نووسینگەکانی کردنەوەی ئیمەیڵ (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
- نووسینگەی دۆبلاژ (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- نووسینگەکانی تەجلیدی کتێب (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
-دروستکردنی پێناسی پلاستیکی (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- ستۆدیۆی دەنگی (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- ڕادیۆی پەخشی سەرتاسەری (٥,٠٠٠,٠٠٠) پێنج ملیۆن دینار.
- پەخشی ناوچەیی (٢,٥٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار.
- سەرلەنوێ پەخشکردنی سەرتاسەری (٧,٠٠٠,٠٠٠) حەوت ملیۆن دینار.
- سەرلەنوێ پەخشکردنی ناوچەیی (٣,٠٠٠,٠٠٠) سێ ملیۆن دینار.
- تەلەڤزیۆنی لۆکاڵی سەرتاسەری زیاتر لە شار و دەڤەرێک (٧,٠٠٠,٠٠٠) حەوت ملیۆن دینار.
- تەلەڤزیۆنی لۆکاڵی ناوچەیی کەمتر لە شار و دەڤەرێک (٧,٠٠٠,٠٠٠) حەوت ملیۆن دینار.
- سەتەلایت (٢٠,٠٠٠,٠٠٠) بیست ملیۆن دینار.
- سەرلەنوی پەخشکردنی تەلەڤزیۆنە عەرەبی و جیهانییەکان (١٠,٠٠٠,٠٠٠) دە ملیۆن دینار.
- پەخشکردنی تەلەڤزیۆنی چەپک (١٠,٠٠٠,٠٠٠) دە ملیۆن دینار.
- پەخشکردنی تەلەڤزیۆنی DVB-T (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
- نووسینگەکانی میدیا بیستراو و بینراوەکانی جیهانی (٢,٥٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار.
- نووسینگەی ئاژانسە جیهانییەکانی هەواڵ (٣,٠٠٠,٠٠٠) سێ ملیۆن دینار (ساڵانە).
- ئاژانسە ناوخۆییەکانی هەواڵ (٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینار (ساڵانە).
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی شوێنی جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکات، بە مەبەستی داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی کلێشەی مۆڵەتەکەی.
سەردانی بەڕێوەبەی گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی مۆڵەتەکە.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکاتەوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی وێنەیەک لە مۆڵەتەکە کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOCY-B03
دوا دەستکاری
14-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان