پێناسە
بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی، کە کاریان چاککردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر، کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی)٠
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کار / هەولێر
هەولێر / جادەى کوران / بەرامبەر مەزگەوتى خدر سوارە
بەڕێوەبەرایەتی کار / سلێمانی
سلێمانی / شەقامى مەولەوى / تەلارى بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
بەڕێوەبەرایەتی کار / دهۆک
دهۆک / کرى باصى / جاداچرا
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / سۆران
سۆران / شەهیدانى ئازادى
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / زاخۆ
زاخۆ / پشت ئاڤاهێى زیندانا زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / گەرمیان
کەلار / نزیک نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب
مەرجەکان
پیشەوەر خۆی داوای هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی بکات، یان لە ڕێگەی بریکاری یاسایی (وەکیل) بێت.
پێویستە پیشەوەر پاکانەی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و باجی دەرامەتی هەبێت.
ئەگەر هاتوو پیشەوەر زەوی لەسەر پیشەکەی لە حکومەت وەرگرتبوو، پێویستە پاکانەی شارەوانی هەبێت و (تاکوو پێنج (٥) ساڵ مافی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی نابێت).
بۆ پیشەی کلیلساز و چاککردنەوەی قاسە، پیشەوەر لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی پێویستی بە پاکانە و لارینەبوونی ئاسایشی ئەو شوێنی پیشەکەی هەیە.
ئەگەر هاتوو مۆڵەتی پیشە بەسەرچووبێت، پێویستە پیشەوەر پارەی ساڵانی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی بدات دواتر مۆڵەتەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود یەکێک لەو بەڵگەنامانە (ناسنامەی باری زانیاری، ڕەگەزنامەى عێراقى).
نووسراوی لارینەبوونی سەرجەم فەرمانگەکانی بۆ دیاریکراوە.
ماوەی پێویست
دە (١٠) ڕۆژ،
تێچوو
بێبەرامبەرە، تەنیا ئەگەر خاوەن پیشە مۆڵەتی پیشەکەی بەسەرچووبێت پێویستە پارەی ساڵانی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی بدات.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کار دەکات لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوی مۆڵەتەکەی.
سەردانی ژووری وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی وەرگرتە بۆ داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی لەسەر داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشە و ئامادەکردنی هێنانی نووسراوی پاکانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتیی باجیی دەرامەت، شارەوانی پەیوەندیدار و ئاسایشی ناوچەکە.
دوای گەڕاندنەوەی سەرجەم پاکانە و لارینەبوونەکان، پیشەوەر سەردانی ژووری خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن دەکات، کاتی پشکنینی بۆ دیاریدەکرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەمانی شوێنی پیشەکە.
دوای ئەنجامدانی پشکنین و گەڕاندنەوەی ڕەزامەندی سەرجەم ئەو فەرمانگانەی بۆی دیاریکراوە، فایل و داواکارییەکە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکرێت، بە مەبەستی وردبینی کۆتایی و بڕیاردان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکە، ئەم ڕێکارە لە ڕێگەی پۆستەچی فەرمانگەکە خۆی دەکرێت، پیشەوەر چاوەڕوانی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پیشەکەی دەکات تا ئاگاداردەکرێتەوە.
دوای وردبینیکردن و نەبوونی هیچ کێشەیەک لە داواکاری و شوێنی کار، پیشەوەرەکە فەرمانی کارگێڕی و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی پەسەنددەکرێت و فەرمانەکە لە ڕێگەی پۆستەچی فەرمەنگەکەوە دەنێردرێتەوە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی داواکارییەکەی لێهاتووە، دواتر پیشەوەر لە ڕێگەی تەلەفونەوە ئاگاداردەکرێتەوە بۆ هاتنی و وەرگرتنەوەی فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOLSA-b62
دوا دەستکاری
21-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان