گواستنەوەی کارگۆی ئاسمانی

پێناسە
گواستنەوەى کارگۆى ئاسمانى بۆ هەرێمى کوردستان بە ڕێگاى ئاسمانى و پێشکەشکردن و ڕێکخستنى خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ کەلوپەلى هاوردە و هەناردەکان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی

کاتی کارکردن
(٢٤) کاتژمێر کراوەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی هەولێر
هەولێر/ شەقامی ١٠٠ مەتری
ئیمەیڵ:- Gd.office@eia.krd
964662113300+
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی
سلێمانی/ ڕاپەڕین/ ڕێگەی سلێمانی/ کەرکوک
ئیمەیڵ:- info@sulairport.krd
Airport_sul@yahoo.com

00964533173322 - 0533170017
مەرجەکان
وەرگرتنى ڕەزامەندى لایەنە پەیوەندیدارەکان بە پێى جۆرى کاڵاکان دیارى دەکرێت، بۆ نمونە:
کەلوپەلى پزیشکى و داو و دەرمان پێویستى بە وەرگرتنى ڕەزامەندى وەزارەتى تەندروستى هەیە.
کەلوپەلى پیشەسازى بۆ پیشەسازى نەوت، پێویستى بە وەرگرتنى ڕەزامەندی وەزارەتى سامانە سروشتییەکان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى فڕۆکەخانە وەکو لایەنێک لەم بوارە ڕێنمایى تایبەتیان هەیە لە ڕووى هاوردە و هەناردەى کەلوپەل، بۆ نموونە هەندێک کەلوپەل ڕێگە پێدراو نین لە ڕووى ئاسایشى نیشتمانییەوە هاوردە بکرێن.
ئەم خزمەتە دەکرێت لە لایەن نوێنەرەوە داوابکرێت، بە هەبوونی بریکارنامەی یاسایی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هەبوونى مۆڵەت، هەبوونى مۆڵەتى کارکردنى هەر کۆمپانیایەک.
پێشکەشکردنى مەنەفێستى کەلوپەل، بۆ هاوتاکردنى جۆر و ژمارە کوالیتى کەلوپەلەکان.
ڕەزامەندى لایەنى پەیوەندیدار، بۆ دڵنیابوونەوە لە جۆر و چۆنیەتى کەلوپەلەکان کەوا بە پێى یاسا و ڕێنماییەکانى هەر لایەنێک بێت.
ناسنامەی ژووری بازرگانی.
ماوەی پێویست
بە پێى جۆرى کەلوپەل ماوەى خزمەتەکە دەگۆڕێت لەبەر ئەوەى کەلوپەلى هاوردەکراو جیاوازە، ماوەکەى لە (١) یەک ڕۆژ تاکو (٣) سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
تێچوو
بە پێی یاسای پێناسەی گومرگی هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە (٢١)ی ساڵی ١٩٩٣، کە هاوپێچە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ کەلوپەلى هاوردەکراو: دواى داگرتنى کەلوپەلەکان لە فڕۆکە کۆمپانیاى دناتا لە کارگۆى تایبەت هەڵى دەگرێت دواتر دابەشى سەر بریکارە ڕێگە پێدراوەکان دەکات، وە پاشان دەینێرت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانى کارگۆ بۆ تەواوکردنى ڕێکارە پێویستەکانى بردنە دەرەوەى کەلوپەلەکان بۆ دەرەوەى فڕۆکەخانە.
بۆ کەلوپەلى هەناردە کراو: سەرەتا پێویستە فۆرمى (IDY) پڕ بکرێتەوە لە کارگۆى فڕۆکەخانە، دواتر لە ڕێگەى کۆمپانیاى تایبەتمەندى ڕێگەپێدراو دەهێنرێتە ناو کارگۆ وە پاشان بۆ کۆمپانیاى (دناتا) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و کۆمپانیای (ئەزمەر ئیر) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەنێردرێت، بە مەبەستى ئەنجامدانى کارى پێویست بۆ بارکردنى کەلوپەلەکان و هەناردەکردنیان.
کۆمپانیای (دناتا) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و کۆمپانیای (ئەزمەر ئیر) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی: بۆ وەرگرتنى زانیارى لەسەر بارەکە و جۆر و قەبارەى دڵنیابوون.
کاروبارى گومرگى (خەمڵاندن، وردبینى، پشکنین): بە پێى خشتەى خەمڵێندراوى وەزارەتى دارایى و ئابوورى کەلوپەل گومرگ دەکرێت پارەکە دەخەمڵێنرێت.
بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى (وەزارەتى تەندروستى): دەرمان و کەلوپەلى پزیشکى پێویستى بە ڕەزامەندى پێش وەختەى وەزارەتى تەندروستى هەیە.
کوالیتى کۆنترۆل (وەزارەتى پلاندانان): لە لایەن بنکەى کوالیتى کۆنترۆل خواردن و کەلوپەلى پزیشکى ڕەزامەندى پێویست داوا دەکەن بۆ بارە هاتووەکە.
بەشى ئابوورى (بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى): ڕێگرى دەکرێت لە کەلوپەلە قەدەغەکراوەکان لە ڕووى ئەمنییەوە کەوا لە لایەن سەرووى خۆیان بە خشتەى دیاریکراو ئاماژەیان پێ دراوە.
بنکەى ڤیتەرنەرى (وەزارەتى کشتوکاڵ): ڕێگەپێدان بە هاوردەى ئاژەڵەکان (خۆماڵى و کێوى).
هۆبەى کەرەنتینە (وەزارەتى کشتوکاڵ): ڕێگەپێدان بە خواردن و بەروبوومى کشتوکاڵى.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
بەڕێوەبەری یاسایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOTAC-04
دوا دەستکاری15-08-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.