زيادكردنى ئاشكرا (مزايدة)

پێناسە
زیادکردنی ئاشکرا مزایەدەکان بەپێی یاسای فرۆشتن ئەنجام دەدرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان

کاتی کارکردن
لە کاتی دیاریکراو لە ناو اعلانی زیادکردنی ئاشکرا لە ڕۆژنامەی خەبات و کوردستانی نوێ بڵاو دەکرێتەوە،
بەڕێوەبەرایەتی گریبەستەکان / هەولێر
هەولێر / (٣٠) مەتری باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران
ئیمەیڵ: administration@mnr.krg.org
مەرجەکان
کۆمپانیا تۆمارکرابێت لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی هەرێم.
پشتگیری باجی کۆمپانیاکان.
هێنانی بارمتەی یاسایی لە بانکی حکومی پەسەندکراو.
بانک بۆ هێنانی ڕسوماتی دارایی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەی سەلماندنی بوونی تۆماری کۆمپانیا لە هەرێم.
پشتگیری باجی کۆمپانیاکان.
ڕسومات (رسم پوول).
بڕی بەرامبەر فرۆشتن (بدل البیع).
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەر بەشدار دەبێت، دوای ئەوەی بۆی دەردەچێت پارەی بڕی بەرامبەر فرۆشتن (بدل البیع) دەدات بە وەزارەت لەگەڵ ڕسوماتی دارایی (٠٢٪) لە هەزارا دوو.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بەشداربوون لە زیادکردنی ئاشکرا (مزایدە).
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی فرۆشتنی ئاشکرا، ئەو کۆمپانیایەی سەرکەوتوو دەبێت لە پرۆسەکە فەرمانی سپاردنی بۆ دەردەچێت.
دواتر کۆمپانیاکە گڕێبەست لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەنجام دەدات. بڕی بەرامبەر فرۆشتن (بدل البیع) و ڕسم پوول دەدات.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MNR-18
دوا دەستکاری
27-08-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان