پێناسە
ئەم خزمەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەژین و بریکارنامەی گشتی یان تایبەتییان داوە بە کەسێک و دەیانەوێت ئەو بریکارنامەیە هەڵوەشێنەوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
ئامادەبوونی بریکاردار لە نوێنەرایەتى، کە کاتى خۆی بریکارنامەکەی واژۆکردووە.
پێشاندانی ناسنامەی بارى کەسی یان ڕەگەزنامەى عێراقی و پاسپۆڕتی بریکاردار و کارتی نیشتەجێبوون.
وێنەیەکی ئەو بریکارنامەیەی کە مەبەستە هەڵبوەشێنرێتەوە و مافی بریکار تیایدا لە بریکار وەربگیرێتەوە.
بردنی نووسراوی ڕەسەنى لابردنى بریکار بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە، بە مەبەستى پشتڕاستکردنەوەی.
ئاگادارکردنەوەى بریکارى لادراو لە ڕێکەوتى دەرچوونى نووسراوی لابردنی بریکار، لە بەر ئەوە پێویستە ناونیشان و ژمارەى تەلەفۆن و ئیمەیڵی بریکارى لابراو بۆ ئەم خزمەتگوزارییە هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامەى عێراقى.
پاسپۆرت و کارتی نیشتەجێبوونی بریکاردار (ئەگەر هەبێت).
ئەگەر کەسەکە بیانی بێت، بەڵگەنامەکانی پێناسی باری شارستانی یان پاسپۆرت.
وێنەیەکی ئەو بریکارنامەیەی کە دەخوازرێت لە بریکار وەربگیرێتەوە.
زانیارى تەواو دەربارەى ناونیشان و ژمارەى تەلەفۆن و ئیمەیڵی ئەو بریکارەى کە مەبەستە بریکارنامەکەى لێ بسەنرێتەوە.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
سەردانی ژووری بەرپرس دەکات، بە مەبەستی دەستپێکردنی مامەڵەکە.
سەردانی ژوورى نوێنەرى حکومەت دەکات، بە مەبەستی بەدەستهێنانى ئەم خزمەتگوزارییە.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-12
بابەت
دوا دەستکاری
25-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان