خزمەتگوزاری لینکەکانی کەناڵی مایکڕۆوەیڤ (Microwave Channels)

پێناسە
چەند باندێکی لەرەلەری جیاواز کە بە کاردەهێنرێت، بە مەبەستی بەستنەوەی وێستگەکانی گەیاندن بۆ کۆمپانیاکانی مۆڵەت پێدراوی وەزارەتمان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی کابلی تیشکی و لەرەلەرەکان (VHF,UHF)

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٠٠) دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کابلی تیشکی و لەرەلەرەکان
هەولێر / شەقامی کەرکوک / بەرامبەر تابلۆ مۆڵ
0662232800
مەرجەکان
دەبێت کۆمپانیای داواکار تۆمارکراو بێت لە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان) لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
ئامادەکردنی داواکارییەک لەگەڵ دیاریکردنی کەناڵەکانی پێویست و ئاراستەکردنی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
وەرگرتنی ڕەزامەندى لايەنە پەيوەندارەكانى هەبێت (وەزارەتى ناوخۆ، فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر و فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى) کە لە لایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن بە نوسراوى فەرمی داوای لاری نەبوونیان لە ڕووى ئەمنی و لە ڕووى تەکنیکی بە پێی پەیوەندیان دەکرێت.
پێدانی ڕەزامەندی بە نوسراوى فەرمی کە ئاراستەى کۆمپانیای داواکراو دەکرێت و ئەم فەرمانە ساڵانە نوێ دەکرێتەوە بە پێی پێویستى لایەنی داواکار.
پێوستە کۆمپانیا دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ فەرمانبەرانی بکات لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەرى کۆمەڵایەتی (الضمان الاجتماعي).
پێوستە کۆمپانیا پاکانەی باجی دەرامەتی (ضریبة الدخل) هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەی بڕیاری کارگێڕی دامەزراندنی کۆمپانیا (تسجیل شرکات).
بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا (الشهادة الجداریة).
ناونیشانی کۆمپانیا.
ژمارەى پەیوەندی کۆمپانیا.
وێنەیەک لە ناسنامەی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا.
وێنەیەک لە گرێبەستى دامەزراندنی کۆمپانیا (عقد تأسیس الشرکة).
وێنەیەک لە کۆنوسی کۆبونەوەى کۆمپانیا (محضر الاجتماع).
هێنانی نوسراوى بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەرى کۆمەڵایەتی (الضمان الاجتماعي).
هێنانی پاکانەى باجی دەرامەت (ضریبة الدخل).
ماوەی پێویست
(١٠) دە ڕۆژ بۆ (١٥) ڕۆژ بەدەر لەو ماوەيەى كە پێويستە بۆ گەڕانەوەى ڕەزامەندى لايەنى پەيوەنديدارەكان (وەزارەتی ناوخۆ و هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی).
تێچوو
بە پێى هاوكێشەى تايبەت ئەژمار دەكرێت وە بە پێى فاكتەرەکاتی دیاریکراو. کە هاوپێچە
ڕێکار و هەنگاوەکان
بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندن.
ژوورى هاتوو ودەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنی داواکارییەکە لەگەڵ گشت بەراییەکان.
بەڕێوەبەاریەتی گشتی دیوان،بە مەبەستی ناردنی داواکارییەکە بۆ وەزیر.
ژووری وەزير، بە مەبەستی زانین و ناردنی داواکارییەکە بۆ بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن.
بەڕێوەبەرى گشتی پۆستە و گەياندن، بە مەبەستی ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی کابڵی تیشکی و لەرەلەرەکان.
بەڕێوەبەری کابڵی تیشکی و لەرەلەرەکان، ژوورى بەرپرسيارى لەرەلەرەكان، بە مەبەستی تەرخانکردن و بە پێی توانای بوونی باندى لەرەلەرەی پێویست بۆ مۆڵەتی ئەو خزمەتگوزارییە.
ژووری وەزير، بە مەبەستی واژۆکردنەوەى فەرمانی وەزاری.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
بەڕێوەبەری یاسایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOTAC-12
دوا دەستکاری04-10-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.