پێناسە
              ساڵانە لە پشکی گشتی حەجی خەڵکی هەرێمی کوردستان وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پشکێکی تایبەت بۆ کەسوکاری (کچ، کور، خێزان، دایک، باوک، خوشک و برا) سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان تەرخاندەکات بۆ ئەنجامدانی سەفەری فەریزەی حەج.
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
کاتی کارکردن
              (٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
          بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوان / هەولێر
هەولێر/ شەقامی (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە
            07504720699
    مەرجەکان
          پێویستە خزمەتخواز (کچ، کور، خێزان، دایک، باوک، خوشک و برا) شەهیدی سەنگەر یان جینۆسایدکراو بێت. 
      
      سەرجەم ئەو مەرجانەی تێدابێت کە ساڵانەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دیاریان دەکات بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
      
      سەرجەم تێچووی سەفەری فەریزەی حەج لە ئەستۆی خزمەتخواز دەبێت.
      
      پێویستە خزمەتخواز مووچەکەی لە کامە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانە لەو شوێنە داواکاری پێشکەشبکات.
      
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          ناسنامەی شەهیدان.
          پاسپۆرتی خزمەتخواز.
          کارتی نیشتمانی یاخود (ناسنامەی باری شارستانی) خزمەتخواز.
              ماوەی پێویست
              دە (١٠) بۆ بیست (٢٠) خولەک.
          تێچوو
              - پێشکەشکردنی داواکاری و خۆتۆمارکردن لە وەزارەتی شەهیدان بێبەرامبەرە.
- تێچووی فەریزەی حەج کە ساڵانە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایدەگەینێت لە ئەستۆی خزمەتخوازە.
          - تێچووی فەریزەی حەج کە ساڵانە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایدەگەینێت لە ئەستۆی خزمەتخوازە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
          خزمەتخواز بەپێی سنوری جوگرافیاکەی سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکات لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
      
      سەردانی بانکی زانیاری دەکات، بە مەبەستی دەستنیشانکردنی و پشتڕاستکردنەوەی جۆری شەهیدانەکەی.
      
      سەردانی ژووری خزمەتگوزاری شەهیدان دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوەکەی، لە ڕۆژی ئەنجامدانی تیروپشکەکە ئاگاداردەکرێتەوە.
      
      دوای ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ناوەکان بە ئامادەبوونی خزمەتخوازان، ناوی کاندیدانی دەرچوو و یەدەگەکان ڕادەگەیەنرێت و ئاگاداردەکرێنەوە، دواتر لە نێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕێکارە کارگێڕییەکانی ئەنجامدەدرێن، کاندیدە دەرچووەکان لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاگادار دەکرێنەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی تایبەت بە فەریزەی حەج.
      
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
          
      خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
              پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
          پێناسی خزمەت
              MOMA-13
          دوا دەستکاری
        15-04-2024