گۆڕینی وارس یاخود دابەشکردنی مووچە لە نێوان وارسی شەهیدان و ئەنفالکراواندا

پێناسە
گۆڕینی وارسە لە کاتی کۆچی دوایی وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان، یاخود دابەشکردنی مووچەی شەهیدان و جینۆسایدکراوانە بە یەکسانیی لە نێوان ئەو وارسانەی بەپێی یاسا مافی بوون بە وارسیان هەیە. ئەم خزمەتە لە کاتێکدا پێشکەشدەکرێت کە وارسی شەهید و جینۆسایدکراوان خۆیان داوای بکەن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیڵ:- info@moma.gov.krd

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە / ناو بینای وەزارەت

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر/ گەڕەکی ئازادی/ نزیک مزگەوتی ئازادی
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزان
بارزان / شارۆچکەی بلێ
ئیمەیڵ:- shahidan.barzan@gmail.com
07504472271
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە
قەزای کۆیە / نزیک یانەی وەرزشی کۆیە / بەرامبەر باغی ڕەیحانە
07501202794 - 07701470132
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دهۆک
دهوک / نزاركێ / تەنیشت ڕێڤەبەریا باژێرڤانیا ڕۆژهەلات
ئیمەیڵ:- Shahidan.dh@gmail.com
7507680195
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئاكرێ
ئاكرێ / تەنیشت سەروكاتیا باژێرڤانیا ئاكرێ
7503954515
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی زاخۆ
زاخو / جادا ئەكادیمیا لەشكەری / بەرامبەر ئەكادیمیا لەشكەری
ئیمەیڵ:- shahidanzakho@gmail.com
7503053368
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئامێدی
ئامیدی / تەنیشت ڕیڤەبەریا ساخلەمیا قەزا ئامێدی
مەرجەکان
بۆ کچ و کوڕانی شەهیدی سەنگەر هیچ مەرجێکی یاسایی نییە.
بۆ کچ و کوڕ، یاخود خوشک و برای شەهیدی هاوڵاتی، پێویستە هیچ مووچەی تریان نەبێت.
بۆ شەهیدی هاوڵاتی پێویستە وارسەکە دەستەبەری دارایی (کفالة بمبلغ) بەبڕی (٣,٠٠٠,٠٠٠) سێ ملیۆن دینار بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەی تۆمار (صور‌‌ة قید).
دابەشنامەی شەرعی (قسام شرعی) شەهید.
دەستەبەری دارایی (کفالة بمبلغ)، بۆ شەهیدی هاوڵاتی.
ماوەی پێویست
یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگاکەی دەکات.
سەردانی بانکی زانیاری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی تایبەت بەو خزمەتە.
سەردانی ژووری یاسایی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕەزامەندی.
سەردانی ژووری شەهیدان دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی نووسراوی تایبەت.
دووبارە سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆ لەسەر نووسراوی ئامادەکراو.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی دەرکردە بە نووسراو.
سەردانی ژووری بانکی زانیاری و ئامار دەکات، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەو خزمەتگوزارییە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەت
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMA-11
دوا دەستکاری15-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.