پێناسە
دەستەبەرى دارایی (کفالە) لەسەر مولکی نەگوازراوە (عقار) دادەنرێت بۆ بەرژەوەندی وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی، هەر کاتێک خوێندکار و قوتابی نەیتوانی لە خوێندن سەرکەوتوو بێت یان نەگەڕێتەوە بۆ ناوەوەى وڵات، ڕێکارى یاسایی لەسەر ئەو دەستەبەریە ئەنجام دەدرێت بۆ پاراستن و وەرگرتنەوەى مافی حکومەت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / نوسینگەی وەزیر / بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی / هۆبە ڕاستاندن و پەسەندکردنی بەڵگەنامە یاساییەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
هاوڵاتی عێراقی بێت.
کاندیدی خوێندنی باڵا (ماستەر یان دکتۆرا) بێت.
دەستەبەرى دارای لەسەر مولکی نەگوازراوە (عقار) دادەنرێت.
خاوەنی مولکەکە ئامادەبێت و تاپۆی مولکەکە نوێ کرابێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەى بارى کەسی (کارتی نیشتمانی).
فەرمانی وەزارى تایبەت بە کاندیدبوونی بۆ خوێندنی باڵا (ماستەر یان دکتۆرا).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٤) چوار بۆ (١٠) دە ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
- ڕسوماتی گرێبەست (٣،٥٠٠) سێ هەزار و پێنج سەد دینار.
- ڕسوماتی دەستەبەرى ماستەر (٢٢،٥٠٠) بیست و دوو هەزار و پێنج سەد دینار.
- ڕسوماتی دەستەبەرى دکتۆرا (٤٥،٠٠٠) چل و پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتى گشتی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان بەڕێوەبەرایەتى تواناسازی دەکات، بە مەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکەی.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتى یاسایی دەکات.
سەردانی فەرمانگەى دادنوسی و فەرمانگەى تۆمارکردنی خانوبەرە دەکات.
سەردانی بەڕێوبەرایەتى کاروبارى یاسایی دەکات.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-05
دوا دەستکاری02-05-2023

Add new comment