چارەسەری بە تیشک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە (لە ناوەوەی هەرێم)

پێناسە
بریتییە لە چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە لە ڕێگەی ئەنجامدانی تیشک (Radio therapy).
زانیاریی لایەنی بەرپرس

نانیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
هەولێر
نەخۆشخانەی نانەکەلی
سلێمانی
نەخۆشخانەی هیوا
دهۆک
نەخۆشخانەی هێڤی
مەرجەکان
ڕاپۆرتی پزیشکی تایبەتمەند.
نووسراوی نەخۆشخانە یان سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ شەش (٦) مانگی كاركردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پزیشکی پسپۆر جۆری تیشکەکە دەنووسێت و دیاریدەکات.
بە ڕاپۆرتێک یان نووسراوێک نەخۆشەکە بۆ سەنتەرەکە دەنێرێت.
سەنتەرەکانی تیشک:
سەنتەری تیشک لە نەخۆشخانەی ڕزگاری.
سەنتەری لینیاک لە هەولێر.
سەنتەری ژیاوە لە سلێمانی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-27
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.