ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە (لە ناوەوەی هەرێم)

پێناسە
ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، بۆ ئەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەرییەکەیان لە نەخۆشخانە و سەنتەرە حکومییەکان ئەنجامنادرێت، پێویست دەکات بنێردرێنە نەخۆشخانە تایبەتییەکان (Private).
زانیاریی لایەنی بەرپرس

نانیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
هەولێر
نەخۆشخانەی نانەکەلی
سلێمانی
نەخۆشخانەی هیوا
دهۆک
نەخۆشخانەی هێڤی
مەرجەکان
ڕاپۆرتی پزیشکی تایبەت بە بواری شێرپەنجە.
ڕاپۆرتی پزیشکی نەشتەرگەری.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ سێ (٣) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە نەخۆشخانە یان سەنتەرەکانی شێرپەنجە یان نۆرینگەی تایبەتی پزیشکی پسپۆڕ لە پارێزگاکان بە پێی سنووری جوگرافی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕاپۆرتی پزیشکی لە پێویستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
بە پێی سنووری جوگرافی لە پارێزگاکان سەردانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە یان سەنتەرە شێرپەنجەییەکان دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی تایبەت.
سەردانی لیژنەی پزیشکی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان و پشکنین.
سەردانی بەشی کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی پێدانی نووسراو بۆ سندووقی کۆمەکی شێرپەنجە لە دیوانی وەزارەت.
سەردانی سندووقی کۆمەکی شێرپەنجە دەکات لە دیوانی وەزارەت.
سەردانی بەشی هاتوو و دەرچووی سندووقی کۆمەکی شێرپەنجە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
سەردانی بەڕێوەبەری جێبەجێکار دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکی سندووق.
سەردانی بەشی کارگێڕی سندووق دەکات، بە مەبەستی ناردنی نووسراوەکە بۆ ئەو نەخۆشخانە تایبەتییەی کە نەشتەرگەرییەکەی لێ ئەنجامدەدرێت.
خزمەتخواز سەردانی نەخۆشخانە تایبەتەکە دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی وادەی نەشتەرگەرییەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-26
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.