پێناسە
بە كرێدانی مولكێكی ئەوقاف به‌ شێوازی ڕووبه‌ندی (مساطحة)، به‌ مه‌به‌ستی زیادكردنی داهاتی وه‌قف به‌ جۆرێک كه‌ خزمه‌ت و پارێزگاری له‌ ماڵی مه‌وقوف بكات.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی / بەڕێوەبەرایەتی موڵکەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
هەولێر/ شەقامی ٦٠م / گەڕەكی بەختیاری/ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی/ دیوانی وه‌زاره‌ت

مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
هەر پرۆژەیەكی ئەوقاف كە دروست دەكرێت، نابێت كارێكی وای تێدا بكرێت كە پێچەوانەی یاسا و بنه‌ماكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت.
پێشكەشكردنی داواكارییەک لە لایەن خزمه‌تخواز.
خه‌مڵاندنی مولكه‌كه‌ پێش ئەوەی بچێته‌ بواری ڕووبه‌ندی، پاشان به‌ پێی سیسته‌می زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاشكرای تایبه‌ت به‌ ئه‌وقاف.
پێویستە ئەم خزمەتە لە لایەن ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌وقاف و كاروباری ئاینییه‌وه‌ پەسند بكرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
سەنه‌دی مولكەكە كە بە ناوی ئەوقافە.
ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌وقاف.
نوسراوی لاری نه‌بوونی یه‌كه‌ی ئیداری ئه‌و مولكه‌ی تێدا به‌ كرێ ده‌درێت.
نوسراوی لاری نه‌بوونی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.
نوسراوی لاری نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌وار.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی كه‌ پرۆژه‌كه‌ی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٢٠) سەد و بیست بۆ (٣٦٥) سێ سەد و شەست و پێنج ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
ڕسوماتی پسوله‌ی ژمێریاری (نرخه‌كه‌ به‌ گوێره‌ی ته‌نده‌ره‌كه‌ ده‌گۆڕدرێت).
(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار كرێی بڵاوكردنەوە لە ڕۆژنامەكان (ئه‌گه‌ر هاتوو مولكه‌كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار بوو به‌ كرێ).
ڕێکار و هەنگاوەکان
لە سەرەتادا كڕینی ته‌نده‌ر و پێشكه‌شكردنی له‌ ڕۆژی دیاریكراو.
به‌ستنی گرێبه‌ست له‌ نێوان وه‌زاره‌ت و خزمه‌تخواز.
دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی وه‌زاری ئاراسته‌كردنی (إحالە) پرۆژەكە بۆ وەبەرهێنەر یان خزمه‌تخواز له‌ لایه‌ن وەزیر، ڕەزامەندی خزمەتەکە بە دەست دێنێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOERA-02
دوا دەستکاری04-08-2022

Add new comment