پێناسە
بریتییە لە خزمەتگوزاری پێشکەشکردنی مۆڵەتی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان، کە لە ڕێی بەشداریکردنی هاوڵاتی لە تیروپشک، ئەنجامدەدرێت.
ئەو هاوڵاتییانەی بەپێی خشتەی ساڵانە ناویان لەو تیروپشکە دەردەچێت، دەتوانن ئەم مۆڵەتە بە دەستبهێنن و سەردانی ماڵی خودا بکەن، بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج. حەج ئەرکێکی ئایینی واجبە لەسەر هه‌موو ئەو کەسانەی کە موسڵمانن و بنەمای ئەو ئایەتە پیرۆزە دەیانگرێتەوە: (ولِلهِ عَلى النَاسِ حِجُ الْبَیْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلیهِ سَبِیلاً) (ال عمران).
ئەو هاوڵاتییانەی بەپێی خشتەی ساڵانە ناویان لەو تیروپشکە دەردەچێت، دەتوانن ئەم مۆڵەتە بە دەستبهێنن و سەردانی ماڵی خودا بکەن، بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج. حەج ئەرکێکی ئایینی واجبە لەسەر هه‌موو ئەو کەسانەی کە موسڵمانن و بنەمای ئەو ئایەتە پیرۆزە دەیانگرێتەوە: (ولِلهِ عَلى النَاسِ حِجُ الْبَیْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلیهِ سَبِیلاً) (ال عمران).
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
هەولێر/ شەقامی ٦٠م / گەڕەكی بەختیاری/ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی/ دیوانی وه‌زاره‌ت
مەرجەکان
موسڵمان بێت.
ئاقڵ بێت.
پێشتر ئەم سەفەرەی ئەنجام نەدابێت، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت، که به‌ده‌ل حه‌ج، له جیاتی که‌س و کاریان ده‌هێننه‌وه.
فۆڕمی تایبه‌ت به‌م پرۆسه‌یه‌ی پڕکردبێته‌وه.
ناوی له تیروپشک ده‌رچووبێت.
تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت.
دانیشتوی هه‌رێمی کوردستان بێت و خاوه‌نی پسووله‌ی خۆراکی هه‌رێم بێت، جگه له دانیشتوانی ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی به‌ڵگه‌یه‌کی فه‌رمیی پێویسته له هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌ک.
ڕەگەزنامەی عێراقی، بۆ دڵنیابوونەوە، کە خزمه‌تخواز خه‌ڵکی عێراقه.
پسوولەی خۆراک، بۆ دڵنیابوونەوە له‌وه‌ی، که ئه‌و که‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه، خه‌ڵکی سنووری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییە.
دوو (٢) وێنە، بۆ ڕاییکردنی مامه‌ڵه‌که و چه‌سپاندنی له‌سه‌ر فۆڕمی خزمه‌تخواز.
پاسپۆرت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌فه‌ره‌که ئه‌نجامبدات بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودی، به مه‌رجێک ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی که‌متر له شەش (٦) مانگ نه‌بێت.
سه‌فه‌رکردن بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ ئه‌نجامدنی فه‌ریزه‌که و گه‌ڕانه‌وه، ماوه‌ی بیست و پێنج ڕۆژ (٢٥) ده‌خایه‌نێت.
ماوەی پێویست
پەنجا (٥٠) بۆ شەست (٦٠) ڕۆژ.
تێچوو
نرخی (٤،٢٠٠$) چوار هه‌زار و دوو سه‌د دۆلار ئەنجامدانی و پارەکەش بە نەقدی دەبێت.
بۆ حه‌جی بازرگانییش بڕی (٦،٠٠٠$) شه‌ش هه‌زار دۆلار.
بۆ حه‌جی بازرگانییش بڕی (٦،٠٠٠$) شه‌ش هه‌زار دۆلار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەرەتا فۆڕمی تایبەت بە پڕۆسەی تیروپشکی حاجییان پڕدەکاتەوە.
دوای دەرچوونی ناوی لە پڕۆسەی تیروپشکەکە، فەریزە حەج ئەنجامدەدات و دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOERA-01
بابەت
دوا دەستکاری
13-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان