پێناسە
هەندێک جار لە لایەن بەشێک لە دامودەزگا حکومییەکان داوای پشتگیری لە ڕێکخراوەکان دەکرێت، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە ڕاستی تۆمارکردنی ڕێکخراوەکان لە فەرمانگە، بۆ ئەم مەبەستەش فەرمانگە پشتگیری دەدات بەو ڕێکخراوانەی کە ئەم داواکارییە پێشکەش دەکەن.
لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
/ بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
هەولێر/ ڕێگای کەرکوک/ بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
07508110808
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دەبێت ڕێکخراوە بە پێى یاسایى ژمارە (١)ى ساڵى ٢٠١١ى پەرلەمانى کوردستان لە فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومیەکان تۆمار کرابێت.
ڕێکخراوەکە دەبێت ڕێکارە یاساییەکانی دوای تۆمارکردنی جێبەجێ کردبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کۆپی فەرمانی کارگێڕی ڕێکخراو.
کۆپی ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی داواکار ئەگەر دانیشتووی هەرێم بێت، یاخود نشینگە ئەگەر دانیشتووی هەرێم نەبێت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی ژووری خۆیەتی لە بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی، بە مەبەستی (وارد) وەرگرتەکردنی نوسراوی داواکارییەکە.
داواکارییەکە دەبردرێتە لای سەرۆکی فەرمانگە، ئەویش بە پەراوێز ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی دەکات بۆ ئامادەکردنی نوسراو.
ئامادەکردنی نوسراوی پشتگیری بۆ لایەنی دیاریکراو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی.
واژۆکردنی نوسراوەکە لە لایەن سەرۆکی فەرمانگە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DNGO-08
دوا دەستکاری10-04-2022
Add new comment