پێناسە
بە پێی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١١ی پەرلەمانی کوردستان، هەر ڕێکخراوێک لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا بێت، پێویستە ساڵانە ڕاپۆرتی دارایی پێشکەش بکات و دەکرێت لە لایەن دیوانی چاودێری داراییەوە وردبینی بۆ بکرێت.
لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان / بەڕێوەبەرایەتی دارایی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
هەولێر/ ڕێگای کەرکوک/ بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
07508110808
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دەبێت ڕێکخراوەکە بە پێی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١١ی پەرلەمانی کوردستان لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان تۆمار کرابێت.
ڕێکخراوەکە دەبێت ڕێکارە یاساییەکانی دوای تۆمارکردنی جێبەجێ کردبێت و فەرمانی کارگێڕی هەبێت.
نوسراوی ئەستۆپاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری.
نوسراوی پشتگیری بانک + (کشف حساب).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هێنانی نوسراوێکی داواکاری وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی.
کۆپی بڕوانامەی تۆمار.
کۆپی فەرمانی کارگێڕی.
کۆپی پەیڕەوی ناوخۆ.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک هەفتە بۆ (٢) دوو مانگ، بە پێی قەبارەی ڕاپۆرتەکە.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پرسگە؛ کاری پرسگە دڵنیابوونەوەیە لە مانەی خوارەوە:
- ئەو کەسەی کە ڕاپۆرتەکەی لایە دەبێت (سەرۆکی ڕێکخراو - بەڕێوەبەری دارایی - ژمێریار) بێت و پرسگە دەبێت جەخت بکاتەوە لە نوسراوی ڕاسپاردن (تخویل).
- پڕکردنەوەی فۆرمی ڕاپۆرتی دارایی ساڵانە.
- دەبێت ڕێکخراوەکە کۆپییەکی ڕاپۆرتی داراییەکەی (بە شێوەی کۆتایی) لەسەر CD و بە شێوەی PDF لەگەڵ خۆی بهێنێت. وە وێنەیەکی لۆگۆی ڕێکخراو بە فۆرماتی JPEG یان PNG تێدا بێت.
- دوای دڵنیابوونەوە لەو خاڵانەی سەرەوە، ڕێگە بە نوێنەرەکە دەدرێت بچێتە ژوورەوە بۆ هۆڵی فەرمانگە.
سیستەمی تاک پەنجەرە، پێکهاتووە لە فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتی دارایی و فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی کە لە هۆلی فەرمانگە دادەنیشن.
کاری فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی واردکردنی نوسراوی ڕاپۆرتەکەیە دوای دڵنیابوونەوە لە ڕاپۆرتەکە لە ڕووی ڕواڵەتەوە (واژۆ، مۆر).
وە کاری فەرمانبەرەکەی بەڕێوەبەرایەتی دارایی دڵنیابوونەوەیە لە تەواوی دۆکیومێنتەکانی نێو ڕاپۆرتی دارایی بە پێی لیستێک کە هاوپێچکراوە. (فۆرمی وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی).
ئینجا هەردوو فەرمانبەرەکە و نوێنەری ڕێکخراوەکە واژۆ دەکەن لەسەر (فۆرمی وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی) و ڕاپۆرتەکە وەردەگیرێت و نوێنەرەی ڕێکخراوەکە ئاگادار دەکرێتەوە کە هەر کاتێک ڕاپۆرتەکەی پەسەندکرا، یاخود لە وردبینی کێشەی هەبوو ئەوا پەیوەندی پێوەی دەکرێت.
دوای تەواوبوونی وردبینی و لە کاتی پەسەندکردنی، ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی دارایی دەکرێتەوە. وێنەیەکی پسولەکە دەرێتەوە بە ڕێکخراوەکە، وێنەیەک بۆ ئەرشیفی فەرمانگە، وێنەیەک بۆ باجی کۆمپانیاکان.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DNGO-03
 
دوا دەستکاری27-02-2023

Add new comment