کوردیالعربيةEnglish
پێناسە
بریکارنامەى تایبەت بریتییە لە دەستنیشانکردنى کەسێکى تر وەک بریکار بۆ جێبەجێکردنى کارێکى تایبەت و پێدانى دەسەڵاتی یاسایی و شەرعییەکانى بریکاردار بە بریکار، بە مەرجێک تەنیا بۆ ئەو مامەڵە تایبەتە بەکاربێت، کە لە بریکانامەکەدا دەستنیشانکراوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
ئامادەبوونى بریکاردار لە بەردەمى نوێنەرى حکومەت.
پێویستە مامەڵەی بریکارەکە دوو (٢) وێنەی (کۆپی) بێت.
نیشاندانی بەڵگەنامەى پەیوەندیدار بە بریکارنامەکە وەک بەڵگەنامەى تایبەت بە تۆمارى موڵک یان زەوى یان بەڵگەنامەى تایبەت بە ئۆتۆمبێل یان هەر بابەتێکى تر.
ناردنى وێنەیەکى بریکانامەکە بۆ فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە.
بردنى بریکانامە ڕەسەنەکە بۆ فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە بۆ ئەوەى لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیى کاروبارى یاسایی بەشی پەسەندکردن پشتڕاستبکرێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەى تایبەت بە بریکاردار، وەکو (ناسنامەى باری کەسی، ڕەگەزنامەى عێراقى، پاسپۆرت یان کارتى نیشتەجێبوون).
پێناسەى بارى شارستانى، یان ڕەگەزنامەى عێراقى بریکار.
ناسنامە یان پاسپۆرت، ئەگەر کەسەکە بیانى بوو.
بەڵگەنامەى پەیوەندار بە بریکارنامەکە، لە کاتێکدا پێویست بێت وەک بەڵگەنامەى تۆمارى موڵک یان زەوى یان بەڵگەنامەى سامانى گوازراوە و نەگوازراوە.
تێبینى: لە هەندێک نوێنەرایەتى بۆ نموونە نوێنەرایەتیی حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا ئەو بەڵگەنامانەى پێویستن بۆ بە دەستهێنانى ئەم خزمەتگوزارییە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
دابینکردنى یەک (١) وێنە لە هەر یەک لە ناسنامەى عێراقى و ناسنامەى ئەمریکا بۆ نموونە (ڕەگەزنامە).
سێ (٣) کۆپى لە فۆڕمە کوردییەکان بە مەرجێک نووسینەکانى ڕوون و دیاربێت و بخوێنرێنەوە.
یەک (١) کۆپى لە فۆڕمى ئینگلیزى کە لە لایەن دادنوس (کاتب عدل) واژۆ کرابێت.
دابینکردنى زانیارى سەبارەت بە شوێنى پەیوەندیکردن، لە ناوى تەواو، ناونیشان، ژمارەى تەلەفۆن و ئیمەیل.
ماوەی پێویست
یەک (١) کاتژمێر بۆ پێنج (٥) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێويسته بچێتە ژوورى بەڕێوەبەرایەتیی کونسوڵگەرى و ڕەوەندى کوردستان.
دواتر بۆ ژوورى نوێنەر، کارمەندی بەرپرس کارەکان ئەنجامدەدات و هاوڵاتیان لە پرسگە چاوەڕێ دەکەن.
ئەگەر بریکاردار ڕاستەوخۆ لە ڕێگای ماڵپەڕی نوێنەرایەتییەوە داوای ئەم خزمەتە بکات، سەرەتا لە ماڵپەڕی نوێنەرایەتى فۆڕمێکی تایبەت هەیە دەبێت پڕیبکاتەوە و لەگەڵ بەڵگەنامەکانی پەیوەندار بە پۆست بینێرێت بۆ نوێنەرایەتى.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-02
بابەت
دوا دەستکاری
25-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان