کوردیالعربيةEnglish

پێدانی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN)

پێناسە
ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) ناسێنەرێکی تایبەتی (١٣) ژمارەییە، بۆ هەموو تاکێک لە هەرێمی کوردستان دیاری کراوە، ئەم ناسنامەیە دەروازەیەکە بۆدەستڕاگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییە دجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی بنکەکانی ژمارەی کەسی بێهاوتا (UPN)

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
هەولێر/ بانکی فیدڕاڵ
هەولێر / شەقامی (٣٠) مەتری / بەرامبەر قوتابخانەی جمهوری
بانکی بەحرکە / هەولێر
هەولێر / شەقامی سەرەکی بەحرکە
بانکی باواجی / کۆیە
کۆیە / ناوەندی شار / شەقامی سەرباسکان
بانکی ئازادی / سۆران
سۆران / شەقامی شارەوانی
بانکی توی مەلیک / سلێمانی
سلێمانی / بەرامبەر پارکی دایک
بانکی باخان / سلێمانی
سلێمانی / گەڕەکی کوردسات / بەرامبەر ڕادیۆی نەوا
بانکی گەرمیان / کەلار
کەلار
بانکی ڕانیە
ڕانیە / ناوەندی شار
بانکی چەمچەماڵ
چەمچەماڵ / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی چەمچەماڵ / بەرامبەر کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ
بانکی هەڵەبجە
هەڵەبجە / بەرامبەر شارەوانیی هەڵەبجە
بانکی ماڵتا / دهۆک
دهۆک / گەڕەکی ماڵتا
بانکی دۆمیز / سێمێڵ / دهۆک
دهۆک / نزیک بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک / دۆمیز
بانکی پێرس / ئاکرێ
ئاکرێ / تەنیشت گەنجینەی ئاکرێ

بانکی خاپور / زاخۆ
زاخۆ

بانکی سۆلاڤ / ئامێدی
ئامێدی

مەرجەکان
پێویستە هاوڵاتی خۆی ئامادە بێت، چونکە سکانی گلێنەی چاو و پەنجەی لێوەردەگیرێت.
هەموو هاوڵاتییەک ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN)ی خۆی دەبێت، ژمارەی هیچ کەس لە کەس ناچێت و دووبارەی تیدا نییە، هیچ کەس ناتوانێت دوو (٢) ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) هەبێت.
بۆ مووچەخۆری کەرتی گشتی پێویستە نووسراوی پشتگیری فەرمانگەکەی لەگەڵ بەڵگەنامەکانی شایستەبوونی مووچەخۆر و فۆڕمی بایۆمەتری پەسەندکراوی هەبێت.
پێویستە ناسنامەی خزمەتخواز ماوەی دەرچوونەکەی زیاتر نەبێت لە دە (١٠) ساڵ و وێنەی سەر ناسنامەکە هاوشێوەی کەسەکە بێت، ئەگەر خزمەتخواز ناسنامەی کۆن بێت و پاسپۆرتی نەبێت یاخود ماوەکەی بەسەرچوو بێت پێویستە سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی بکات بۆ هێنانی (صورة قید)ی ئەلیکترونی.
هاوڵاتییانی بیانی دەتوانن ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) دروست بکەن، بە مەرجێک کارتی نیشینگەیان هەبێت.
لە کاتی ونکردنی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) خزمەتخواز دەتوانێت سەردانی بنکەکانی تۆمار بکات بەپێی سنووری جوگرافیا بۆ وەرگرتنەوەی (UPN).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی ماوەی دەرچوونەکەی زیاتر نەبێت لە دە (١٠) ساڵ.
بۆ مووچەخۆرانی (خانەنشین، وارسی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی) ناسنامەی مووچە.
بۆ هاوڵاتییانی بیانی پاسپۆرت و کارتی نشینگە ماوەکەی بەسەر نەچووبێت.
بۆ بەدەستهێنانی (UPN)، بە مەبەستی تۆمارکردنی کۆمپانیا، کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت ڕەسەن.
ماوەی پێویست
دە (١٠) خولەک بۆ سی (٣٠) خولەک.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بنکەی تۆماری ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) دەکات، بەپێی سنووری جوگرافی.
سەردانی پەنجەرەی یەک بۆ وەرگرتنی سکانی پەنجە و سکانی چاو و وێنەگرتن و دروستکردنی دۆسیەی تایبەت بەو کەسە.
سەردانی پەنجەرەی دوو، بە مەبەستی سکانکردنی ناسنامە و تۆمارکردنی زانیارییەکانی.
سەردانی پەنجەرەی سێ، بە مەبەستی وردبینکردنی بەڵگەنامە و زانیارییەکان و دروستکردنی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) تەواوبوونی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-08
دوا دەستکاری
23-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان