دابینکردنی تێچووی خوێندنی زیندانی و ڕاگیراوی سیاسی یاخود یەکێک لە منداڵەکانی

پێناسە
دابينكردنى تێچووى خوێندنە بۆ زيندانیکراو و ڕاگيراوى سياسى، يان يه‌كێک له‌ منداڵه‌كانى زيندانييه‌كه‌، کە لە زانكۆی تایبەتی یان حكومى (به‌ شێوازى پارالێڵ) ده‌خوێنن لە ناو هه‌رێمی کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتی و هۆبەکانی زیندانیانی سیاسی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە / ناو بینای وەزارەت
به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیى كاروبارى زيندانیيه‌ سياسيیه‌كانی هەولێر
هەولێر / گەڕەکی هه‌ڤاڵان / پشت چێشتخانه‌ى باب الحاره‌
ئیمەیل:- Zindanisyase@yahoo.com
07714360012 - 07514577976
هۆبه‌ى زيندانییە سياسىییەکانی دهۆک
دهۆک / نزايكى / نزيک كۆمپانياي جيهان
07502460500
هۆبه‌ى زيندانییە سياسییەکانی سلێمانى
سلێمانی / به‌رانان / نزيک مزگه‌وتى شێخ فەريد
07701526442
هۆبه‌ى زيندانییە سياسییەکانی گه‌رميان
کەلار / گه‌ڕه‌كى ڕاپه‌ڕين / به‌رامبه‌ر كۆمكارى زيندانیى گه‌رميان
هۆبه‌ى زيندانییە سياسییەکانی ڕاپەڕین
ڕانیە / گه‌ڕه‌كى قوله‌ / به‌رامبه‌ر په‌روه‌رده‌ى ڕانيه‌
07501147676
مەرجەکان
ده‌بێت زيندانى و ڕاگيراوى سياسى ناوى پشتڕاست كرابێته‌وه‌ له‌ لايه‌ن لیژنه‌ى تێڕوانينى داواكارى بوون به‌ زيندانيكراو يان گيراوى سياسی، هەروەها منحەی مانگانەی بۆ بەسترابێت، بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (٢٣)ی ساڵی ٢٠٢٠ی (تایبەت بە خزمەتگوزاری خوێندن و تەندروستی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی).
زيندانى سیاسی تەنیا خۆى يان يه‌كێک له‌ منداڵه‌كانى سوودمه‌ند دەبێت له‌ وه‌رگرتنى ئه‌م خزمه‌تگوزاريیه‌.
وەرگرتنی قوتابی و خوێندکار بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
ده‌بێت قوتابى و خوێندكار وه‌رگيرابێت له‌ زانكۆ تایبەتییەکان يان حكومى به‌ شێوازى (پارالێڵ) لە خوێندن بەردەوام بێت.
قوتابى و خوێندكار تەنیا یەک (١) جار بۆ هەر قۆناغێکی خوێندن سوودمەند دەبن، ناکرێ بەهۆی (دواخستن، مۆڵەت، گواستنەوە، دەرنەچوون) لە هەر قۆناغێکی خوێندن دووبارە کرێی خوێندنیان بۆ خەرجبکرێت.
پێویستە قوتابی و خوێندکار هەموو ساڵێک تاکو تەواوبوونی خوێندنەکەیان پشتگیری بەردەوام بوون لە خوێندن، لەو زانکۆیەی لێی دەخوێنێت، ببات بۆ بەڕێوەبەرایەتیی زیندانیانی سیاسی بۆ تۆماركردنى ناوى قوتابى له‌ سيسته‌مى داتابەیس.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەرپرس نییە لەو خەرجییەی لە لایەن هەر قوتابخانە، پەیمانگا و زانکۆیەکەوە لە قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێت لە بری تاقیکردنەوەی خولی دووەم.
یەکەمەکانی زانکۆکان بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) لە کرێی خوێندن دەبەخشرێن، کرێی خوێندن دەگەڕێتەوە بۆ قوتابی و خوێندکارە یەکەمەکان.
پێشکەشکردنی داواکاری تۆماری ساڵانە بۆ خەرجکردنەوەی کرێی خوێندن لە سەرەتای دەستپێکردنی ساڵی خوێندن تا ماوەی شەش (٦) مانگ دەبێت.
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پشتگيرى ئەو زانکۆیەی لێی ده‌خوێنێت، به‌ مه‌رجێک بڕى پاره‌ى خوێندن و ساڵى خوێندن له‌گەڵ به‌ش و قۆناغى خوێندن ديارى كرابێت.
ناسنامه‌ى زيندانیکراو و گیراوی سیاسی.
كارتى زانيارى.
کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامه‌ى بارى كه‌سی قوتابى.
فۆڕمى خۆراک.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) خولەک بۆ یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەرەتا پشتگيرى بەردەوامبوونی خوێندن لەو زانکۆیە دەهێنێت کە لێی دەخوێنێت، تێیدا بڕى پاره‌ى خوێندن و ساڵى خوێندن و به‌ش و قوناغى خوێندن قوتابی ديارى كرابێت.
سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی کاروباری زیندانییە سیاسیەکان یاخود هۆبەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دەکات لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، به‌ مه‌به‌ستى تۆماركردنى ناوى قوتابى له‌ سيسته‌مى داتابەیس.
ئه‌م ڕێكاره‌ هه‌موو ساڵێک دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ تا ته‌واوكردنى خوێندن.
سەردانی پرسگە دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەکان، کە تۆمارکراوە لە سیستەمێکی داتابەیس لە سێرڤەری گشتی فۆڕمێک دەردەچێت، هەر لە پرسگە دەدرێتەوە خوێندکار و قوتابی. پاشان دەیباتەوە بۆ زانکۆکەی لە بری پشتگیری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێری و دارایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەت
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMA-01
دوا دەستکاری
14-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان