پێناسە
هەر زیندانیکراو و گیراوێکی سیاسی کە دۆسیەکەی پشتڕاستکرابێتەوە و تۆمار کرابێت، لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری (منحە)یەکی پێدەدرێت کە بڕەکەی تەنیا (٥,٠٠٠,٠٠٠) پێنج ملێون دینارە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتی و هۆبەکانی زیندانیانی سیاسی
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە / ناو بینای وەزارەت
بهڕێوهبهرايهتیى كاروبارى زيندانیيه سياسيیهكانی هەولێر
هەولێر / گەڕەکی ههڤاڵان / پشت چێشتخانهى باب الحاره
ئیمەیل:- Zindanisyase@yahoo.com
ئیمەیل:- Zindanisyase@yahoo.com
07714360012 - 07514577976
هۆبهى زيندانییە سياسىییەکانی دهۆک
دهۆک / نزايكى / نزيک كۆمپانياي جيهان
07502460500
هۆبهى زيندانییە سياسییەکانی سلێمانى
سلێمانی / بهرانان / نزيک مزگهوتى شێخ فەريد
07701526442
هۆبهى زيندانییە سياسییەکانی گهرميان
کەلار / گهڕهكى ڕاپهڕين / بهرامبهر كۆمكارى زيندانیى گهرميان
هۆبهى زيندانییە سياسییەکانی ڕاپەڕین
ڕانیە / گهڕهكى قوله / بهرامبهر پهروهردهى ڕانيه
07501147676
مەرجەکان
پێویستە ناوی لە لایەن لیژنەی تێڕوانین لە داواکاری زیندانیکراوان و گیراوی سیاسی پشتڕاستکرابێتەوە و منحەی مانگانەی بۆ بەسترابێت.
نابێت زیندانیکراو و ڕاگیراوی سیاسی پێشتر سودمەند بووبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامهى بارى شارستانى و ڕەگەزنامەی عێراقی ژن و مێرد.
ناسنامەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی.
وێنەی ڕەسەنی گرێبهستى هاوسهرگيرى (عقد زواج).
ماوەی پێویست
پێشکەشکردنی داواکاری و ئەنجامدانی ڕێکارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی زیندانیانی سیاسی یەک (١) کاتژمێری پێویستە، بەڵام ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابوری و خەرجکردنی پارەکە ماوەکەی دیار نییە.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی زیندانییە سیاسییەکان یاخود هۆبەکانی زیندانیانی سیاسی لە شارەکەی خۆی دەکات.
سەردانی پرسگە دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی، دوای ڕێکخستنی فایلەکە و وردبینیکردن، نووسراو بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئامادەدەکرێت، تاوەکو لە ڕێگەی ئەوانەوە ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری وەربگیردرێت، هەر لە پرسگە نووسراوەکەی پێدەدرێت.
دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری، خزمەتخواز لە کاتی پێدانی چەکی پارەکەی ئاگاداردەکرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەت
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMA-04
دوا دەستکاری
15-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان