پێناسە
بۆ پێدانى بەرحەیاتی بۆ ئەو کەسانەى کە داوا دەکەن، بۆ ئەوەى بیسەلمێنن کە لە ژیاندا ماون و بەکاریبهێنن لە هەندێک دامودەزگای پەیوەندار لە حکومەتى هەرێمى کوردستان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
پێویستە خزمەتخواز فۆڕمى بەرحەیاتى پڕ بکاتەوە، شایانى باسە ڕێنماییەکان لەسەر ماڵپەڕی نوێنەرایەتییەکان هەیە بە زمانەکانى کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی.
دەبێت خزمەتخواز خەڵکی هەرێمى کوردستان بێت.
پێویستە خزمەتخواز هەندێک بەڵگەنامەى کەسی وەک (ناسنامە یان ڕەگەزنامەی عێراقی) دابینبکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامە یان ڕەگەزنامەى عێراقى و ناسنامەى خانەنشینی خزمەتخواز.
ناسنامەى بریکار.
وێنەی مامەڵەى خزمەتخواز و بریکارەکەى.
لە نوێنەرایەتی ئەمریکا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ناسنامە یان ڕەگەزنامەى عێڕاقى و ڕەگەزنامەى ئەمریکی.
سێ (٣) وێنە (کۆپى) لە فۆڕمە کوردییەکان بە مەرجێک نووسینەکانى ڕوون و دیاربێت و بخوێنرێنەوە.
یەک (١) وێنە (کۆپى) لە فۆڕمى ئینگلیزى کە لە لایەن دادنوس (کاتب عدل) لە ئەمریکا واژۆ کرابێت.
دابینکردنى سێ (٣) وێنەى کەسى.
دابینکردنى زانیارى سەبارەت بە شوێنى پەیوەندیکردن، لە ناوى تەواو، ناونیشان، ژمارەى تەلەفۆن و ئیمەیل ئەگەر هەبێت.
تێبینی: ئەم فۆڕمانە لە ماڵپەڕی نوێنەرایەتی ئەمریکا هەیە و خزمەتخواز بە شێوەى ڕاستەوخۆ دەتوانێت پڕیانبکاتەوە و بۆ نوێنەرایەتی بیاننێرێت.
ماوەی پێویست
یەک ١) بۆ پێنج (٥) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ئەگەر خزمەتخواز بۆ خۆى سەردانى نوێنەرایەتى بکات سەردانی ژوورى بەڕێوەبەرایەتى کونسوڵگەرى و ڕەوەندى کوردستانى و ژووری نوێنەر دەکات.
ئەگەر داواکار بە پۆستە مامەڵەکەى بنێرێت بۆ نوێنەرایەتى تەنیا بە یەک هەنگاو کۆتایى دێت، بۆ بەدەستهێنانى خزمەتگوزارییەکە، ئەگەر هەموو مەرجەکانى پێشوو تر کە ئاماژەیان پێکراوە جێبەجێی کردبێت.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-11
بابەت
دوا دەستکاری
25-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان