پێناسە
شەهید: هەرکەسێک گیانی خۆی بەختکردبێت لە کاتی بەرخودانی چەکداریی وەک پێشمەرگەیەک یان خەباتی سیاسی وەک بەرگریکردنێک لە مافی پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دژ بە ڕژێمە داپلۆسێنەرە یەک لە دوای یەکەکان لە کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلێندەکرێت:
آ- شەهیدی سەنگەر: هەر کەسێک لە کاتی بەرخودانی چەکداریی وەک پێشمەرگەیەک یان خەباتی سیاسی یان لە دەرەنجامی هەردووکیان، دژ بە ڕژێمە داپلۆسێنەرە یەک لە دوا یەکەکان وەک بەرگریکردنێک لە خاک و گەلی کوردستان شەهیدبووبێت.
ب- شەهیدی جینۆساید: هەرکەسێک شەهید بووبێت لە ئەنجامی تاوانەکانی جینۆساید، لە کاتی تاوانەکانی ئەنفال، بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، جینۆسایدی بارزانییەکان یان کوردە فەیلییەکان، یاخود هەر تاوانێکی تری ئەنجامدراو دژ بە پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە کورد، تورکمان، کلدان، سریان، ئاشورییەکان، ئەرمەنەکان و ئەوانی تر.
ج- شەهیدی هاوڵاتی: هەر کەسێک شەهید بووبێت لە ئەنجامی کارە جەنگییەکان، کارە تیرۆریستییەکان یان کۆچپێکردنی زۆرەملێ، یاخود لە کاتی کۆچڕەوە ملیۆنییەکەی گەلی کوردستان و کۆچ پێکردنەکانی تر.
بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلێندەکرێت:
آ- شەهیدی سەنگەر: هەر کەسێک لە کاتی بەرخودانی چەکداریی وەک پێشمەرگەیەک یان خەباتی سیاسی یان لە دەرەنجامی هەردووکیان، دژ بە ڕژێمە داپلۆسێنەرە یەک لە دوا یەکەکان وەک بەرگریکردنێک لە خاک و گەلی کوردستان شەهیدبووبێت.
ب- شەهیدی جینۆساید: هەرکەسێک شەهید بووبێت لە ئەنجامی تاوانەکانی جینۆساید، لە کاتی تاوانەکانی ئەنفال، بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، جینۆسایدی بارزانییەکان یان کوردە فەیلییەکان، یاخود هەر تاوانێکی تری ئەنجامدراو دژ بە پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە کورد، تورکمان، کلدان، سریان، ئاشورییەکان، ئەرمەنەکان و ئەوانی تر.
ج- شەهیدی هاوڵاتی: هەر کەسێک شەهید بووبێت لە ئەنجامی کارە جەنگییەکان، کارە تیرۆریستییەکان یان کۆچپێکردنی زۆرەملێ، یاخود لە کاتی کۆچڕەوە ملیۆنییەکەی گەلی کوردستان و کۆچ پێکردنەکانی تر.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیڵ:- info@moma.gov.krd
ئیمەیڵ:- info@moma.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە / ناو بینای وەزارەت
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر/ گەڕەکی ئازادی/ نزیک مزگەوتی ئازادی
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزان
بارزان / شارۆچکەی بلێ
ئیمەیڵ:- shahidan.barzan@gmail.com
ئیمەیڵ:- shahidan.barzan@gmail.com
07504472271
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە
قەزای کۆیە / نزیک یانەی وەرزشی کۆیە / بەرامبەر باغی ڕەیحانە
07501202794 - 07701470132
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دهۆک
دهوک / نزاركێ / تەنیشت ڕێڤەبەریا باژێرڤانیا ڕۆژهەلات
ئیمەیڵ:- Shahidan.dh@gmail.com
ئیمەیڵ:- Shahidan.dh@gmail.com
7507680195
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئاكرێ
ئاكرێ / تەنیشت سەروكاتیا باژێرڤانیا ئاكرێ
7503954515
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی زاخۆ
زاخو / جادا ئەكادیمیا لەشكەری / بەرامبەر ئەكادیمیا لەشكەری
ئیمەیڵ:- shahidanzakho@gmail.com
ئیمەیڵ:- shahidanzakho@gmail.com
7503053368
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئامێدی
ئامیدی / تەنیشت ڕیڤەبەریا ساخلەمیا قەزا ئامێدی
مەرجەکان
هەر کەسێک لە کاتی بەرخودانی چەکداریی وەک پێشمەرگەیەک یان خەباتی سیاسی یان لە دەرئەنجامی هەردووکیان دژ بە ڕژێمە داپلۆسێنەرە یەک لە دوای یەکەکان وەک بەرگریکردنێک لە خاک و گەلی کوردستان گیانی بەخت کردبێت، بە شەهیدی سەنگەر تۆماردەکرێت.
هەر کەسێک لە ئەنجامی تاوانەکانی جینۆساید لە کاتی تاوانەکانی ئەنفال یان بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی یان جینۆساید یان هەر تاوانێکی تری ئەنجامدراو دژ بە پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە کورد و تورکمان و کلدان سریان ئاشوریەکان و ئەرمەنەکان و ئەوانی تر گیانی بەختکردبێت، بە شەهیدی جینۆساید تۆماردەکرێت.
هەر کەسێک لە ئەنجامی کارە جەنگیەکان یان کارە تیرۆرستیەکان یان کۆچپێکردنی بە زۆرەملێ یان لە کاتی کۆچڕەوە ملیۆنیەکەی گەلی کوردستان یان کۆچ پێکردنەکانی تر گیانی لە دەستدابێت، بە شەهیدی هاوڵاتی تۆماردەکرێت.
هەر پێشمەرگەیەک یان خەباتکارێکی سیاسی، لە کاتی ئاوارەییدا بۆ وڵاتانی دەوروبەر تا ڕێککەوتی ١٩٩٣/١٢/٣١ گیانی لە دەستدابێت، بە شەهیدی سەنگەر تۆماردەکرێت.
هەر زیندایکراو و گیراوێکی سیاسی، لە سێدارە درابێت، گوللەباران کرابێت یان لە زیندان گیانی لە دەستدابێت، بە شەهیدی سەنگەر تۆماردەکرێت.
گیراو و ڕاگیراو لە پرۆسەکانی جینۆسایدی گەلی کوردستان لە زیندانەکاندا گیانی لە دەستدابێت بە شەهیدی جینۆساید تۆماردەکرێت.
هەر هاوڵاتییەک لە کاتی ئاوارەییدا بۆ وڵاتانی دەوروبەر، پێش ڕاپەڕینی ١٩٩١ تا ڕێککەوتی ١٩٩٣/١٢/٣١ گیانی لە دەستدابێت، بە شەهیدی هاوڵاتی تۆماردەکرێت.
هەر هاوڵاتییەک بەهۆی کۆچپێکردنی زۆرەملێ، لە ڕێککەوتی ١٩٧٥/٥/١ تاوەکو ١٩٧٨/١٢/٣١ دوورخرابێتەوە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق ، لەوێ گیانی لە دەستدابێت، بە شەهیدی هاوڵاتی تۆماردەکرێت.
هەروەها ئەوانەشی بە بەڵگە دەیسەلمێنن پاش ئەو ڕێکەوتەش، بە زۆر گلدراونەتەوە.
هەروەها ئەوانەشی بە بەڵگە دەیسەلمێنن پاش ئەو ڕێکەوتەش، بە زۆر گلدراونەتەوە.
هەر هاوڵاتییەک بەهۆی کۆچڕەوە ملیۆنییەکەی گەلی کوردستان، لە ڕێککەوتی ١٩٩١/٣/٣١ تا ڕێککەوتی ١٩٩١/٧/١ کۆچی دوایی کردبێت، بە شەهیدی هاوڵاتی تۆماردەکرێت.
هەر هاوڵاتییەک لە ئەنجامی کارە جەنگییەکانی (تۆپباران، بۆردومان، مین و تەقەمەنییەکان) گیانی لەدەستدابێت، بە شەهیدی هاوڵاتی تۆماردەکرێت، بە مەرجێک لە لایەن ڕژێمی پێشوو عێراقەوە بە خانەنەشین تۆمار نەکرابێت.
هەر هاوڵاتییەک لە ئەنجامی (خۆپیشاندان، ڕەشبگیری) تا ڕاپەڕینی ١٩٩١ گیانی لە دەستدابێت، بە شەهیدی هاوڵاتی تۆماردەکرێت.
شەهیدانی تاوانەکانی جینۆسایدی فەیلییەکان تا ١٩٨٠/١٢/٣١، بە شەهیدی جینۆساید تۆماردەکرێن.
شەهیدانی تاوانەکانی جینۆسایدی بارزانییەکان تا ڕێککەوتی ١٩٨٣/١٢/٣١، بە شەهیدی جینۆساید تۆماردەکرێن.
شەهیدانی تاوانەکانی شاڵاوی ئەنفال تا ڕێککەوتی ١٩٨٨/١٢/٣١، بە شەهیدی جینۆساید تۆماردەکرێن.
ئەو شەهیدەی مینحەی شەهیدانەی هەیە لە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، وارسەکەی تەنیا لە یەکێکیان سوودمەند دەبێت.
وارسی شایستە (مستحق) سوودمەند دەبێت لە ماف و ئیمتیازاتی تەرخانکراو بەپێی یاسا لە ڕێککەوتی تۆمارکردنی بە وارس.
هەر بەرکەوتووییەکی چەکی کیمیاوی کە پشتڕاستکرابێتەوە و مینحەی مانگانە وەربگرێت، دوای کۆچی دواییکردنی، وەک شەهیدی جینۆساید تۆماردەکرێت.
هاوسەران و منداڵانی شەهید، هەمان ماف و ئیمتیازاتیان هەیە کە بۆ یەک هاوسەر و منداڵ بڕیاری لەسەر دراوە.
لە کاتی نەمانی وارسی یاسایی شەهید یاخود منحەی شەهید بە هەر هۆکارێک، منحەکە دەگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی هەرێم، ناو و دۆسیەی وەک شەهید لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەمێنێتەوە.
شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ڕێککەوتی ١٩٨٨/٣/١٦، هەروەها ئەوانەی دواتر بەهۆی کاریگەری بەرکەوتەییەکەی گیانی لە دەستدابێت، یان گیان لەدەستبدات، بە شەهیدی جینۆساید تۆماردەکرێن.
شەهیدانی کۆمەڵکوژی پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە (کورد، تورکمان، کلدان سریان، ئاشورییەکان، ئەرمەنەکان و ئەوانی تر) بە شەهیدی جینۆساید تۆماردەکرێن.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
تۆماری باری کەسی (صورة قيد)، بۆ وردبينى لە ناوى سيانى.
ناسنامەی باری شارستانی کەسەکە.
بڕوانامەی مردن (شهادە وفات).
دابەشنامەی شەرعی (قسام شرعي)، بۆ دياریكردنى وارسى شەرعى.
پشتگیری لایەنی پەیوەندیدار بەپێی سروشتی بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی، ئەنفال هەر یەک لە (پارتە سیاسییەکان یاخود لایەنی سەربازی.هتد).
ماوەی پێویست
پازدە (١٥) ڕۆژ لێکولێنەوەی مەیدانی دەکرێت لە لایەن لیژنەی تایبەتمەند لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان دواتر مامەڵەکە ڕەوانەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان ئەنفالکراوان دەکرێت.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگاکەی دەکات.
ئەگەر مامەڵەکەی شەهیدی سەنگەر یان شەهیدی هاوڵاتی بێت سەردانی بەشی شەهیدان دەکات، ئەگەر مامەڵەکەی شەهیدی جینۆساید بێت، سەردانی بەشی جینۆساید دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان و کردنەوەی فایل.
دوای پێشکەشکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان، لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکە، لێکۆڵینەوە و وردبینی لە بەڵگەنامەکان دەکرێت و بڕیاری لیژنەکە بەرزدەکرێتەوە بۆ وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە مەبەستی پەسەندکردن و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەرێوەبەری گشتیی کارگێری و دارایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەت
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMA-07
بابەت
دوا دەستکاری
15-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان