کوردیالعربيةEnglish

وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی چالاکی ڕێکخراوەکان

پێناسە
بەپێی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١١ی پەرلەمانی کوردستان، هەر ڕێکخراوێک لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرابێت، پێویستە ساڵانە ڕاپۆرتی دارایی پێشکەشبکات و دەکرێت لە لایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە وردبینی بۆ بکرێت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
هەولێر/ ڕێگای کەرکوک/ بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
07508110808
مەرجەکان
دەبێت ڕێکخراوەکە بەپێی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١١ی پەرلەمانی کوردستان لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان تۆمارکرابێت.
ڕێکخراوەکە دەبێت ڕێکارە یاساییەکانی دوای تۆمارکردنی جێبەجێ کردبێت و فەرمانی کارگێڕی هەبێت.
نووسراوی ئەستۆپاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری.
نووسراوی پشتگیری بانک + (کشف حساب).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هێنانی نووسراوی داواکاریی وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی.
کۆپی بڕوانامەی تۆمار.
کۆپی فەرمانی کارگێڕی.
کۆپی پەیڕەوی ناوخۆ.
ماوەی پێویست
یەک حەفتە (١) بۆ دوو مانگ (٢)، بەپێی قەبارەی ڕاپۆرتەکە.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پرسگە؛ کاری پرسگە دڵنیابوونەوەیە لە مانەی خوارەوە:
- ئەو کەسەی، کە ڕاپۆرتەکەی لایە، دەبێت (سەرۆکی ڕێکخراو - بەڕێوەبەری دارایی - ژمێریار) بێت و پرسگە دەبێت جەخت لە نووسراوی ڕاسپاردن (تخویل) بکاتەوە.
- پڕکردنەوەی فۆڕمی ڕاپۆرتی دارایی ساڵانە.
- دەبێت ڕێکخراوەکە کۆپییەکی ڕاپۆرتی داراییەکەی (بە شێوەی کۆتایی) لەسەر CD و بە شێوەی PDF لەگەڵ خۆی بهێنێت، کە وێنەیەکی لۆگۆی ڕێکخراو بە فۆرماتی JPEG یان PNG تێدا بێت.
- دوای دڵنیابوونەوە لەو خاڵانەی سەرەوە، ڕێگە بە نوێنەرەکە دەدرێت بچێتە ژوورەوە بۆ هۆڵی فەرمانگە.
سیستەمی تاک پەنجەرە، پێکهاتووە لە فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی دارایی و فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی کارگێڕی، کە لە هۆلی فەرمانگە دادەنیشن.
کاری فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی کارگێڕی واردکردنی نووسراوی ڕاپۆرتەکەیە، دوای دڵنیابوونەوە لە ڕاپۆرتەکە لە ڕووی ڕواڵەتەوە (واژۆ، مۆر).
کاری فەرمانبەرەکەی بەڕێوەبەرایەتیی داراییش دڵنیابوونەوەیە لە تەواوی دۆکیومێنتەکانی نێو ڕاپۆرتی دارایی بەپێی لیستێک، کە هاوپێچکراوە. (فۆڕمی وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی).
ئینجا هەردوو فەرمانبەرەکە و نوێنەری ڕێکخراوەکە واژۆ لەسەر (فۆڕمی وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی) دەکەن و ڕاپۆرتەکە وەردەگیرێت و نوێنەرەی ڕێکخراوەکە ئاگادار دەکرێتەوە، کە هەر کاتێک ڕاپۆرتەکەی پەسەندکرا، یان لە وردبینی کێشەی هەبوو ئەوا پەیوەندی پێوە دەکرێت.
دوای تەواوبوونی وردبینی و لە کاتی پەسەندکردنی، ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی دارایی دەکرێتەوە. وێنەیەکی پسوولەکە دەدرێتەوە بە ڕێکخراوەکە، وێنەیەک بۆ ئەرشیفی فەرمانگە، وێنەیەک بۆ باجی کۆمپانیاکان.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DNGO-03
دوا دەستکاری
13-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان