پێناسە
گۆڕینەوەی تابلۆی ژمارە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل، ژمارەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی تر، واتا ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت به ههمان خاسییهتهکانی ئۆتۆمبێلهکه، لەسەر داواکاری خزمەتخواز ئەم خزمەتە ئەنجامدەدرێت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکان
تابلۆی ژمارەی هەردوو ئۆتۆمبێل سەر بەهەمان پارێزگابن و تۆماری هەردووکیان بە ناوی ئەو کەسەوە بێت، کە داواکارییەکە پێشکەشدەکات، یاخود بریکارەکەی.
دهبێت ههردوو ئۆتۆمبێل ساڵیانهکهیان ڕەسەن (اصلی) بێت و بهردهست بێت.
پێویستە بڕی ئەو سزایانە بدرێت، کە لەسەر ئۆتۆمبێلەکانە.
پێویستە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە پشکنینی لاشەی ئۆتۆمبێل و پشکنینی (opvi) توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلیان بەسەر نەچووبێت.
ئەگەر ئۆتۆمبێلەکان بارهەڵگر بوو کێشی لە دوو (٢) تەن زیاتر بوو پێویستە پاکانەی خاوەنی ئۆتۆمبێل بێنێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە لایەنگری دانیشتن).
کارتی زانیاری.
وێنەی کەسی خاوەن ساڵیانەکان.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٢) ساڵی ٢٠٢٢:
- ڕسوماتی گۆڕینی دوو (٢) تابلۆ، ئەگەر تابلۆ کۆن بوو (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- ڕسوماتی گۆڕینی سێ (٣) تابلۆ، ئەگەر تابلۆ کۆن بوو (١١٢,٠٠٠) سەد و دوازدە هەزار دینار.
بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
- ڕسوماتی گۆڕینی دوو (٢) تابلۆ، ئەگەر تابلۆ کۆن بوو (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- ڕسوماتی گۆڕینی سێ (٣) تابلۆ، ئەگەر تابلۆ کۆن بوو (١١٢,٠٠٠) سەد و دوازدە هەزار دینار.
بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ئەگەر پشکنینی لاشە و پشکنینی توندوتۆڵی (opvi) بەسەر چووبێت، پێویستە لە یەکێک لە بنکەکانی پشکنین، پشکنینەکان نوێبکرێنەوە.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی سکانکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان، تۆمارکردنی زانیارییەکان و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی بەشی تۆمار دەکات، بە مەبەستی وهرگرتنی ڕهزامهندی بهرپرسی بهشی تۆمار.
سەردانی پهنجهرهی کۆمپیوتهری سزا و دهستبهسهرداگرتن دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێلەکە.
سەردانی پەنجەرەی سزا دەکات، ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە سزای لەسەر بێت، بە مەبەستی دانی بڕی سزاکە.
سەردانی ژووری ئهفسهری پهنجهمۆر دەکات، بە مەبەستی وهرگرتنی پهنجهمۆر.
لە پەنجەرەی وەرگرتنی مامەڵە، مامەڵەکە ڕادەست دهکرێت بۆ وردبینیکردن تێیدا. دوای وردبینی، ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێل کۆن بوو، پێویستە سەردانی کارگەی چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بکات، بە مەبەستی چاپکردنی تابلۆی تازە، ئەگەر تابلۆکەی نوێ بوو ڕاستەوخۆ دەتوانێت ئاڵوگۆڕ بە تابلۆکان بکات.
سەردانی ژووری وەرگرتنەوەی ساڵیانە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ساڵیانە.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-16
بابەت
دوا دەستکاری
25-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان