پێناسە
دروستکردنی مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌کان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان له لایه‌ن خێرخوازانه‌وه، بە مەبەستی ئەنجامدانی پەرستش و بۆنه ئاینییه‌کان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
هەولێر/ شەقامی ٦٠م / گەڕەكی بەختیاری/ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی/ دیوانی وه‌زاره‌ت
مەرجەکان
مەرجەکانی ئەم خزمەتە بەپێی ئەو ڕێنماییانە دەبێت، کە تایبەتن بە دروستکردنی مزگەوت و هۆڵی بۆنە و شوێنه ئاینییەکان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
سه‌نه‌دی زه‌وییه‌که، به مه‌رجێک به ناوی ئه‌وقاف تۆمارکرابێت.
نه‌خشه‌ی مزگه‌وته‌که، که ته‌واو ڕوونکرابێته‌وه (کامل و مفصل).
ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزار.
ماوەی پێویست
چل و پێنج (٤٥) بۆ سەد و هەشتا (١٨٠) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
لە سەرەتادا خێرخواز داواکاری پێشکەشدەکات، لە ڕێگای ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی ئەوقاف کە مزگەوتەکە دەکەوێتە سنووری.
دوای ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌کە، فه‌رمانی ڕەزامەندی پێدەدرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOERA-03
بابەت
دوا دەستکاری
13-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان