پێناسە
نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ئەو ساردەمەنییانەی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میللییەکان و نرخیان هەرزانە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
پێویستە ماوەی مۆڵەت بەسەرچووبێت.
پێویستە خزمەتخواز خۆی یان بریکارەکەی ئامادە بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هێنانەوەی مۆڵەت (اصلی).
داواکاری.
گەڕانەوەی سەرجەم ئەو ڕەزامەندیانەی لە فۆڕمی لارینەبووی (وەزارەتی شارەوانی، بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی تەندروستی، ئاسایشی ناوچە).
ماوەی پێویست
لە قائیمقامیەت سێ (٣) ڕۆژی پێویستە، بەڵام ڕەزامەندی لایەنەکانیتر دەگەڕێتەوە سەر لایەنەکان.
تێچوو
بۆ مۆڵەت هێنانی دوو (٢) پوولی دارایی.
بۆ داواکاری یەک (١) پوول.
بۆ داواکاری یەک (١) پوول.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی قائیمقامیەتی سنووری شوێنی ساردەمەنییەکەی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی بەشی وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی وەرگرتە.
خزمەتخواز سەردانی سکاڵانووس (عریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی فۆڕمی داواکاری پشکنینی شوێنی کارەکەی.
سەردانی بەشی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوی خزمەتخواز لە تیانووس (سجل) و پشکنین و دیاریکردنی ڕۆژی پشکنین بۆ ساردەمەنییەکە.
لە ڕۆژی پشکنین دوای ئەنجامدانی پشکنین و پابەندبوون بە سەرجەم مەرجەکان فۆڕمی لارینەبوونی سەرەتایی پێدەدرێت.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم ئەو لایەنانەی، کە لە فۆرمی لارینەبوونی سەرەتایی ئاماژەی پێکراوە خزمەتخواز دووبارە سەردانی قائیمقامیەت دەکاتەوە لە بەشی مۆڵەتدان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕمی لارینەبوون و لە هەمان ژوور مۆڵەتی ساردەمەنییەکەی نوێ دەکرێتەوە و مامەڵەکەی کۆتایی دێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-B36
بابەت
دوا دەستکاری
29-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان