پێناسە
وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئۆتۆمبێله له لایه‌ن خاوه‌نی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی، كه ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ تۆماركراوه.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکان
ده‌بێت ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێلەکە ڕه‌سه‌ن (ئه‌صلی) بێت.
خاوه‌نی ساڵیانه یان بریكاره‌كه‌ی داواكارییه‌كه پێشكه‌شبكات.
خزمەتخواز دەتوانێت داوای ئه‌و ژماره‌یه بكات، كه خۆی ده‌یه‌وێت.
خزمه‌تخواز داوای ئه‌و ژماره‌یه بكات، كه له ناو سیستمی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی هاتووچۆ هه‌بێت.
پێویستە پشکنینی لاشە و پشکنینی توندوتۆڵی (opvi) بەسەر نەچووبێت، بە پێچەوانەوە دەبێت لە یەکێک لە بنکەکان پشکنینەکان تازەبکرێتەوە.
پێویسته خزمه‌تخواز ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله دیاریبكات، كه ئه‌و ژماره‌یه‌ی داوا ده‌كات بیخاته سه‌ری.
خزمەتخواز نا‌توانیت داوای ئەو ژمارە تابلۆیە بکات، کە لە یەک (١) یان دوو (٢) یان سێ (٣) ژمارە پێکهاتوون یان گشت ژمارە تابلۆکە وەک یەکن.
خزمەتخواز دەتوانێت داوای هەموو پیتەکانی ئینگلیزی بکات جگە لە پیتی (A).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
(ناسنامه، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، كارتی زانیاری) و ئه‌گه‌ر كارتی نیشتمانی هه‌بێت (كارتی نیشتمانی و كارتی زانیاری).
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە و لایەنگری دانیشتن).
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ چوار (٤) کاتژمێر.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٢:
- بڕی (٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینار به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه به‌شێوه‌ی چه‌كی سهفتهجه له یه‌كێک له بانكه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت و له‌و پارێزگایه بێت، كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ تۆماركراوه.
- بڕی (٧٥,٠٠٠) حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار ڕسوماتی چاپكردنی دوو (٢) تابلۆ.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
- بڕی (٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینار به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه به‌شێوه‌ی چه‌كی سهفتهجه له یه‌كێک له بانكه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت و له‌و پارێزگایه بێت، كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ تۆماركراوه.
- بڕی (٧٥,٠٠٠) حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار ڕسوماتی چاپكردنی دوو (٢) تابلۆ.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ئەگەر پشکنینی لاشە و پشکنینی توندوتۆڵی (opvi) بەسەر چووبێت، لە یەکێک لە بنکەکانی پشکنین پشکنینەکانی نوێبکاتەوە.
دواتر خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی نووسینی داواکارییەکەی و وەرگرتنی ژمارەی ئارەزوومەندانە.
سه‌ردانی لیژنه‌ی پێدانی ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌كات، به مه‌به‌ستی وردبینیكردن له داواكارییه‌كه‌ی و پێدانی ژماره‌كه به خزمه‌تخواز، ئه‌گه‌ر له ناو سیستەمی هاتووچۆ مابێت.
ئه‌گه‌ر ژماره‌كه له ناو سیستەم مابوو ڕه‌زامه‌ندی لیژنه‌ی وه‌رگرت بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌كه سه‌ردانی یه‌كێک له بانكه حكومییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌كات، كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ تۆماركراوه، به مه‌به‌ستی هێنانی چه‌كێكی بانكی (سه‌فته‌جه‌ی ڕاكێشان له‌سه‌ر بانک).
سه‌ردانی سكالانووس (عه‌ریزه‌نووس) ده‌كات، به مه‌به‌ستی دروستكردنی فۆڕمی وه‌رگرتنی تابلۆ.
سه‌ردانی به‌رپرسی به‌شی هونه‌ری ده‌كات، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانه‌وه‌ی ژماره‌ی پێشووتری ئۆتۆمبێل و وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی، كه خزمه‌تخواز داوای كردووه.
سه‌ردانی په‌نجه‌ره‌ی سزادان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن ده‌كات، به مه‌به‌ستی زانینی بڕی ئه‌و سزایانه‌ی، كه له‌سه‌ر ژماره‌ی پێشووتری ئۆتۆمبێله‌كه‌یه.
ئه‌گه‌ر سزای له‌سه‌ر بوو پێویسته بڕی ئه‌و سزایانه بدات، كه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یه.
سه‌ردانی ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر ده‌كات، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر.
سه‌ردانی په‌نجه‌ره‌ی ورده‌كاری ژماره‌ی ئۆتۆمبێل ده‌كات، به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی پێشووتر و جێگیركردنی ژماره‌ی تازه‌ی، كه خزمه‌تخواز داوای كردووه.
سه‌ردانی په‌نجه‌ره‌ی ڕسومات ده‌كات، به مه‌به‌ستی دانی بڕی ئه‌و ڕسوماتانه‌ی، كه دیاریكراوه.
لە پەنجەرەی وەرگرتنی مامەڵە، مامه‌ڵەکه ڕادەست ده‌کرێت بۆ وردبینیکردن تێیدا.
ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌كه هیچ كه‌م و كوڕییه‌كی نه‌بوو پسووله‌ی گۆڕینی تابلۆ ده‌بڕێت بۆ كارگه‌ی چاپكردنی تابلۆی تازه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له په‌نجه‌ره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ساڵیانه ساڵیانهكه وه‌رده‌گیرێته‌وه.
فۆرمی داواکاری
داواکاری تابلۆ وەرگرتن
فایل
داواکاری تابلۆ وەرگرتن
(353.37 KB)
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-40
بابەت
دوا دەستکاری
23-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان